zagros news agency

ئەرتەشی ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە دانیشتووانی شاری سوور لە باشووری لوبنان دا

ئەرتەشی ئیسرائیل فەرمانی بە دانیشتووانی شاری سوور لە باشووری لوبنان و ناوچەکانی دەوروبەری دا ماڵ و حاڵیان جێ بهێڵن. پێشتر ئەرتەشی ئیسرائیل گوتی دوای لێدانی زەنگی مەترسی لە ناوچەکانی یفتاح و راموت نەفتالی، دوو مووشەکیان تێک شکاندووە لە خاکی لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کرابوون. حزبوڵای لوبنان بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
حزبوڵا پرۆژەی ئاگربەست و داماڵینی چەکی ڕەت کردەوە و گوتی دەبێت سەرەتا ئیسرائیل هێرشەکانی ڕابگرێت و هێزەکانی لە باشووری لوبنان بکشێنێتەوە. هاوکات ئێران چەسپاندنی ئاگربەستی لە لوبنان وەک یەکێک لە مەرجەکانی پێشوەختەی خۆی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دیاری کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر دەربارەی ھەوالی ناڕاستی چەند پەیجێکی ساختەی فیسبووک

سەڵاح

وه‌زیری ئه‌وقاف: بڕیارماندا بەگەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی کوردستان بەڕێگەی وشکانی

سەڵاح

كارگه‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌ كوردستان داده‌مه‌زرێت

سەڵاح