zagros news agency

راگەیندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، خزمەتگوزاریی پارەدان بۆ ماوەیەکی کاتی دەوەستێت بەهۆی پەرەپێدانی سیستەمەکانی کارەبا

سێشەممە 9ـی حوزەیرانی 2026، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، خزمەتگوزاری پارەدان لە سەکۆی ئی-پسوولەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی فرۆشیاریی وزە بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا لە رۆژی پێنجشەممە هاوتا لەگەڵ 11ـی مانگی شەش کاتژمێر 2:00ـی پاش نیوەڕۆ رادەوەستێت و تاوەکو رۆژی دووشەممە، 15ـی مانگی شەش بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە لە 11ی 6 کاتژمێر 2:00ـی نیوەڕۆ یاخود دوای 15ـی 6 سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت، ئەگەر لە رێگەی سەکۆی ئی-پسوولە یان بنکەکانی فرۆشیاری وزە بێت.

ئەم راوەستانە کاتییە لە خزمەتگوزاری پارەدان بەهۆی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا روودەدات. ئەمەش بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانە لە تەواوی کوردستان، لە ناویاندا ناوچە دوورەدەستەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەڕی سووریا کاریگەریی لەسەر بازرگانیی عێراق دەبێت

یاسین

دوو درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران

یاسین

کاتی دەستپێکردنی گەشتی عومرە راگەیندر

دڵشاد