zagros news agency

عێراق سکاڵای دادگایەکی ئەمریکای رەتکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـ6- 2026، وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، سکاڵایەکی دادگای باڵای ئەمەریکا لەسەر کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان تۆماری کردبوو، رەتکردەوە، بەمەش عێراق لە پێدانی 53 ملیۆن دۆلار رزگاری بوو.
وەزارەتی داد لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، بڕیارێکی کۆتایی و پابەندکەر لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی ئەمریکاوە دەرچووە کە ئەو داوایەی کۆمپانیایەکی ئوردنی لە دژی ژمارەیەک کۆمپانیای سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان تۆماری کردبوو و داوای 53 ملیۆن دۆلاری کردبووە.
روونیشیکردەوە، بڕیارە دادوەریەکە بڕیارێکی کۆتاییە، حکوومەتی عێراق لە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی کە داوای دەکرێت رزگار کردووە.
بەشی یاسایی وەزارەت ئاماژەی بەوەدا، ئەم بڕیارە دڵنیایی هەڵوێستی یاسایی عێراق و کارایی بەدواداچوونی یاسایی پشتڕاست دەکاتەوە کە لە ئەنجامدا دۆسیەکە لە بەرژەوەندی عێراق یەکلایی کرایەوە، بەمەش مافەکانی دەپارێزرێت و سەرچاوە داراییەکانی دەپارێزرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆماری ئیسلامیی ئێران باڵیۆزی چینی بانگ کردە وەزارەتی دەرەوە

یاسین

زانیاری نوێ لەبارەی خەرجکردنی مووچە گەیشت

یاسین

بەرپرسێکی باڵای ئەڵمانیایی: ڕووسیا ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئاشتی و ئازادیمان دەکات

یاسین