وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند ، قەرزەکانی حکومەت لەسەر هاووڵاتییان و بازرگانان زیاتر لە ( ٣ ) ترلیۆن دینارە.
لە درێژەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵی ( ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ ) ، بە داتا و زانیاری کۆی ئەو قەرز و پێشینانە خراوەتەڕوو کە لەساڵانی ڕابردوودا دراوەتە هاووڵاتییان و بازرگانان.
بەشی یەکەم: قەرز و پێشینەکان لای هاووڵاتییان.
سهبارهت به قهرز و پێشینهكانی(خانووبهره ، نیشتهجێبوون، كشتوكاڵ، پیشهسازی ،گهشتوگوزار ) كه له رێگای بانكهكانی سهر به بهڕێوهبهرایهتی گشتی بانكه پسپۆڕییهكان دراوه بە فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان له سهرهتای ساڵی ٢٠٠٨ وه تا ساڵی ٢٠١٤ ، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوام بوو لەسەر پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە.
بەڵام دوای ساڵی ٢٠١٤ بە هۆکاری قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەوە ئەم خزمەتگوزارییانە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕاگیران.
تێبینی : هەنگاوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سوودمەندانی قەرز و پێشینەکان لە ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥.
١- بریاری لێخۆشبوونی تهواو بۆ سوودی دواكهوتنی ( 100% ) ی بڕی راستەقینەی قهرز.
٢- درێژکردنەوە و لێخۆشبوون بە ڕێژەى (15%) لە قەرزی پێشینەى(خانووبەرە، کشتوکاڵى، پیشەسازى، نیشتەجێکردن، گەشتوگوزار) بەپێی ڕەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە ساڵانی پێشووتردا بۆ چەند جارێک .
٣- لێخۆشبوونی پێشینەى خانووبەرە بۆ کەسوکاری شەهیدانی شەڕی دژ بە تیرۆرستانى داعش.
٤- بەخشینی سوودی پێشینەی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران.
٥- بڕی پارەی قەرزی گەڕاوە لە هەموو پێشینەکان لە ساڵی ٢٠١٩ تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ دەکاتە (٥٣٩ ملیار و ٥١١ ملیۆن ٤٨٩ هەزار دینار).
٦- قەرزی ماوە لای هاووڵاتییان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ دەکاتە نزیکەی ١ ترلیۆن و ٩١٨ ملیار و ٨٨ ملیۆن دینار.
بەشی دووەم: قەرزی ئاسانکاری
دەربارەی گەڕانەوەی قەرزی ئاسانکاریی قەبارەی قەرزەکە بە سوود و سزای دواکەوتن تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ نزیکەی ١ ترلیۆن و ٣٦٧ ملیار و ٦٢٥ ملیۆن دینارە، لە ئێستادا بە مەبەستی سوککردنی باریی دارایی سوودمەندان، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە و گەڕانەوەی ئەو قەرزە بۆ خەزێنەی گشتی حکومەت.

