zagros news agency

دوو شاری نوێی گەشتیاری لە دهۆک دروست دەکرێن

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دوو ماستەرپلانی گەورەوە، دوو شاری نوێی گەشتیاری لەسەر چیای زاوا و پشت بەنداوی دهۆک دروست دەکات. ئەم پڕۆژانە دەبنە هۆی ڕەخساندنی هەزاران هەلی کار و بڕیارە لە ماوەی سێ بۆ شەش ساڵدا جێبەجێ بکرێن.

د. هەڤاڵ سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنان لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: تێچووی دروستکردنی ئەم دوو پڕۆژەیە هێشتا بە تەواوی دیاری نەکراوە، چونکە پڕۆژەکان نوێن و لەسەر بنەمای ماستەرپلانێکی گشتگیر داڕێژراون؛ هەروەها دابەشکراون بەسەر چەندین بەش و پێکهاتەی جیاوازدا، کە لە کاتی ڕاگەیاندنیدا هەر وەبەرهێنەرێک دەتوانێت بەشێک لە پڕۆژەکە وەربگرێت و جێبەجێی بکات.

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک ئاشکراشی کرد: کاتێک وەبەرهێنەرێک بەشێکی پڕۆژەکە وەردەگرێت، ماوەیەکی بۆ دیاری دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی. پێشبینی دەکرێت لە ماوەی سێ بۆ شەش ساڵدا سەرجەم بەشەکانی ئەم پڕۆژانە بە تەواوی دروست بکرێن و بکەونە خزمەتگوزارییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دهۆك… نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حوزەیران 4 هەزار و 500 دینارە

سەڵاح

بڕیاردرا گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بکرێت

سەڵاح

لە ڕۆڤیا دوو شوێنی نیشتەجێبوون و جۆرە گۆزەیەكی تەمەن هه‌شت هەزار ساڵ دۆزرانەوە

سەڵاح