zagros news agency

نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا: مووچە کێشەی نییە و دەنێردرێ

 

نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشكرای كرد، مووچەی مانگی شەشی هەرێمی كوردستان کێشەی نیە و دەنێردرێ.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێم لە بەغدا، لە پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “مووچەی مانگی شەشی هەرێمی كوردستان کێشەی نیە و دوای دابەشكردنی مووچەخۆرانی عێراق، مووچەی هەرێمی کوردستان دەنێردرێ.”

ئاماژەی بەوەش دا: “لە رێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیرە كوردەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ لە گفتوگۆ و پەیوەندین بۆ ئەوەی پرسی داهاتی 20 ملیار دینار كەم بكرێتەوە و بكرێتە 50%ی داهاتی نانەوتی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

شوان کەلاری،: له‌سه‌ر رێبازی بارزانی شه‌ری بۆ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین

سەڵاح

لەسەر رووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی، دژە تیرۆری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

پزیشکیان پەیوەندی بە میری قەتەر و سەرۆکوەزیرانی پاکستانەوە کرد

سەڵاح