ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا بڵاویکردۆتەوە ڕیاڵ مەدرید و مۆرینیۆ لە کێشەیەکی نوێ خۆیان دەبیننەوە،کاتێک یانەکە لەسەر قسەی ڕاهێنەرەکەی بەدوای یاریزانێکی نوێدا دەگەڕێت تاکو بتوانێت بۆشاییەکانی تیپەکە پڕ بکاتەوە،بەڵام نرخی یاریزانەکان مشتومڕی دروست کردوە،کە گواستنەوەی هەر یاریزانێک لەو کوالێتیەی ڕاهێنەرە پورتوگالیەکە بەدوای دەگەڕێت سەرووی 100 ملیۆن یۆرۆیە.
مارکا زیاتری نووسیووە و باسی کێشەکە دەکات،کە ئەگەر ڕیاڵ مەدرید بیەوێت گرێبەستێک ئەنجام بدات بەو نرخە پێویستە یاریزانێکی خۆی بفرۆشێت بەهەمان شێوە،دیارترین ناوەکانیش تیپەکە جێبهێڵن ڤاڵڤێردی و کاماڤینگا و چوامینیە،بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە کامیان دەبنە بەشێک لەو پلانانەی سپێشەڵ وەن بۆ وەرزی داهاتوو.
هۆکارێکی دیکەی ئەو کێشەیە بۆ مۆرینیۆ و ڕیاڵ مەدرید بازاڕی کردنی یانەکانی ئینگلتەرایە،کە مان سیتی ئیلییۆت ئەندەرسۆنی لە یانەی نۆتینگام فۆڕێستەوە بە بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ گواستەوە،ئەمەش نرخی یاریزانانی ناوەڕاستی بەرز کردۆتەوە،لەلایەکی دیکەوە پاریس سانجێرمان ئامادەیە نییە ڤیتینیا بفرۆشێت و چێڵسیش داوای 130 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئینزۆ فێرناندێز.
“سەرکار ڕێبوار”

