ئاوات شێخ جەناب, وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە شاری بەغدا، و لە ئێستادا لەگەڵ فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت و چڕدایە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوو شاندی دارایی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی گرنگ و هاوبەش بەڕێوە دەچن، کە دیارترینیان پرسی یەکلاکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان، ڕێکخستنی دۆسیەی بازرگانی و کاروباری گومرگەکانی نێوان هەردوولا، لەگەڵ هەڵسەنگاندنی میکانیزمەکانی کاراکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی هاوبەشی “ئەسیکۆدا”یە.

