zagros news agency

زاخۆ… ڕێگای گوندەکانی ناڤکەندالا و سەرسیلافکێ قیرتاو دەکرێت

 

کارکردن لە پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای گوندەکانی (ناڤکەندالا) و (سەرسیلافکێ) لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستیپێکرد، کە درێژاییەکەی 3,600 مەترە و بە گوژمەی 537 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.

ئەم ڕێگایە تەنها تایبەت نییە بەم دوو گوندە، بەڵکو ڕێگایەکی سەرەکی و ستراتیژییە بۆ چەندین گوندی تری سنووری هەردوو ناحیەی (دەرکارێ) و (بێگۆڤا)، کە بە تەواوبوونی پڕۆژەکە ئاسانکارییەکی گەورە بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییانی ناوچەکە دابین دەکات.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی گرنگیپێدانی بەردەوامی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دێت بۆ پەرەپێدانی کەرتی ڕێگاوبان، دووسایدکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکان بە ئامانجی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق و ئێران 118 ڕوفاتیان ئاڵوگۆڕ کرد

سەڵاح

زەیدی لە یەکەم کۆبوونەوەیدا چەند رێنماییەک دەردەکات

یاسین

زێلێنسکی : بەردەوام دەبین لەهێرشەکانمان بۆسەر رووسیا

یاسین