zagros news agency

بەرجەستەکردنی شوناسی کوردی.. چۆن ڕەشماری شۆڕش دەبێتە کایەی فەرهەنگیی دەوڵەت؟

نووسینی: صادق سيرينی

 

کاتێک دەوڵەتان پڕۆژەی نیشتمانیی مەزن ڕادەگەیەنن کە ڕەهەندەفیکریی و کەلتوورییەکانییان لەسنووری بیناسازیی باو تێدەپەڕێت،بەشێوەیەکی گشتی لەپانتایی کایە گشتییەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، گوتارێکی کاتیی و سۆزداریی نەرێنیسەرهەڵدەدات کە لەسەرچاوەی توانج، گومان، یان تەشەفیی وتۆمەتبارکردنەوە خۆراک دەخوات، ئەمە پێش ئەوەی تێڕوانینەگشتگیرەکەو ئامانجە شارستانییەکانی پڕۆژەکە بۆ ڕای گشتی ڕوونببنەوە.

لەم دواییانەدا، شایەتی نموونەگەلێک بووین لەم جۆرە گوتارەسەرپێییانە، لەدووای ڕاگەیاندنی پڕۆژەیمزگەوتی گەورەیبارزانی، کە تێیدا هەندێک لەسەرنجەکان بەجۆرێک لەسادەیی یانلادانی فیکرییەوە، لەچوارچێوەی پرسیارگەلێکی وەک “(ڕەشماڵ ومزگەوت؟!)” خۆی نواند، یان پڕۆژە نیشتیمانییەکانی حکومەتبەپاشکۆیەتیی و کۆپیکردنی تەلارسازیی بێگانە تۆمەتبار دەکەن ولەناو تۆمەتگەلێکدا قەتیس بوون بەوەی کە پڕۆژەکانبەلاساییکردنەوەی تەلارسازیی بێگانەو کۆپیکردنی ئەزموونی دەرەکیدەبینن.

ئەم جۆرە تێڕوانینانە، نەک هەر نیشانەی نەزانینێکی ڕەهایەبەفەلسەفەی بیناسازیی هاوچەرخ، بەڵکو گوزارشتە لەنامۆبوونێکیقووڵ و دابڕانێکی سەخت بەرامبەر بەمێژووی سیاسیی و ڕەمزیفەرهەنگیی گەلی کوردستان. ئەو دەنگە لادەرو کورتبینانەی کەدژایەتیی و توانج لەم داهێنانە ئەندازیارییە دەدەن، تەنیا نامۆبوونیخۆیان بەکەلتوورو مێژووی نیشتیمانەکەیان دەسەلمێنن. بەڵام حەقیقەتئەوەیە کە ئەم جۆرە خوێندنەوانە، چەمکی بیناسازیی تەنیا لەڕوویشێوەو ڕووکارەوە کورت دەکەنەوەو ئەو ڕاستییە پشتگوێ دەخەن کەتەلارسازیی لەفیکریی هاوچەرخدا، تەنیا نەخشەیەکی ئەندازیاریینییە، بەڵکو گوتارێکی کەلتووریی و زمانێکی سیاسییە کە یادەوەریی،بەهاو شوناسی نەتەوەکان بەرجەستە دەکات. لەم ڕوانگەیەوە، ئیلهاموەرگرتن لەڕەشماری کوردی لەدیزاینی پڕۆژەیەکی نیشتیمانیدا،ناتوانرێت تەنیا وەک بژاردەیەکی ئیستاتیکی سەیر بکرێت، بەڵکوکردارێکی کەلتووریی قووڵە کە یادەوەریی نیشتیمانیی لەناو فۆڕمیبیناسازیی هەمیشەییدا سەرلەنوێ بەرهەم دەهێنێتەوە.

 

 

ڕەشماڵی کوردی.. لەفەزای شۆڕشەوە بۆ هێمای دەوڵەت، لەسێبەریپێشمەرگەوە بۆ میحڕابی شارستانییەت

 

ڕەشماڵ لەئەزموونی مێژوویی و گوتاری فیکریی ئێمەدا، تەنیاپەناگەیەکی کاتی، چادرێکی سادەی کوێستان و گەرمیان، یانڕەنگدانەوەی ژیانی کۆچەریی ڕابردوو نەبووە، بەڵکو لوتکەی ڕەمزیبەرگریی، ڕەسەنایەتیی و شۆڕشگێڕیی بووە. ڕەشماڵ ئەو فەزایەشکۆدارە بوو کە ڕێبەری نەتەوەیی مەلا مستەفا بارزانیی و پێشمەرگەقارەمانەکان لەسەختترین قۆناغەکانی خەباتدا، وەک بارەگای فەرمیشۆڕش و ناوەندی بڕیارە مێژوویی و چارەنووسسازەکان بەکاریاندەهێنا. لەژێر سێبەری ئەو ڕەشماڵەدا، پلانی پاراستنی ناسنامەی ئەمخاکەو بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی سڕینەوەو ڕاگواستن دەکێشراو دەنەخشێنرا.

لەبەر ئەمەش، ڕەشماڵ بەدرێژایی کات بەهایەکی ڕەمزیی وایبەدەستهێنا کە لە ئەرکە سەرەتایی و وەزیفییەکەی خۆی تێپەڕی، تاببێتە کایەیەک بۆ گوزارشت کردن لە ئازادیی، سەربەخۆیی،خۆڕاگریی و کەڕامەتی نیشتیمانی. ئەمانە نوێنەرایەتیی ئەویادەوەرییە دامەزرێنەرە دەکات کە فۆڕمی قەوارەو دەوڵەتی پێشدامەزراندنی دامەزراوە فەرمییەکانی نەخشاندووەو بەرجەستەکردنی ئەو پەیوەندییە شێلگیر و ئۆرگانیبە لێکدانەبڕاوەیە کە لە نێوان خاک، مرۆڤ و خەباتدا هەیە.

کاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران لەپڕۆژەیمزگەوتی گەورەی بارزانیدا، هێلە ئەندازیارییەکانی ڕەشماریکوردی دەکەنە بنەمای دیزاین و فۆڕمی تەلارسازیی، ڕێک لەناوجەرگەی فەلسەفەی سیاسەتی کەلتووریی دەوڵەتدا کار دەکەن. ئەمکردەیە، جۆرێکە لەگۆڕینی هێماناسی، واتە توانای دەستەڵاتیسیاسی لەگۆڕینی هێما مێژوویی و فۆلکلۆرییەکان بۆ فۆڕمی ماددییو شاکاری بیناسازیی هەمیشەیی. کاتێک ئەم هێماگەرییە لەپڕۆژەیەکی تەلارسازیی هاوچەرخدا ڕەنگڕێژ دەکرێتەوە، لەفەزایەکی کاتی شاخ و شۆڕش و سەنگەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ فەزایەکی هەمیشەیی دەوڵەت و لەبیرئانین و یادەوەری زارەکی دەبێتە یادەوەری بیناسازیی، بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لەدیمەنی شارستانی کە سەرلەنوێ پێشکەشی نەوەکانی داهاتووی دەکاتەوە بە مۆرک و ناسنامەیەکی نیشتیمانیی شکۆدارو درەوشاوە..

 

تەلارسازیی وەک سیاسەتێکی کەلتووریی لەئەدەبیاتی فەلسەفەیدەوڵەتدا

 

لەئەدەبیاتی فەلسەفەی دەوڵەتدا، سیاسەتی کەلتووریی تەنیا بەژمارەیفیستیڤاڵەکان یان پرۆگرامە میدیاییەکان ناپێورێت، بەڵکو بەتوانایدەوڵەت دەپێورێت لەگۆڕینی هێما مێژووییەکانی بۆ دامەزراوە،شوێنەوارو شاکاری ماددی کە لەپانتایی گشتیدا بەزیندوویی بژین. بینایە مەزنەکان تەنیا کوتلەیەک لەچیمەنتۆو کۆمەڵە بەردێک نین، بەڵکوڕستەگەلێکی کەلتوورین کە بەزمانی ئەندازیاریی دەنووسرێن.

له‌و گۆشەنیگایەوە، جێگیرکردنی فەلسەفەی ڕەشماری کوردیلەپڕۆژەی مزگەوتی گەورەی بارزانیدا، لەچوارچێوەی پرۆسەیسەرلەنوێ بەرهەمهێنانەوەی شوناسی نیشتیمانیی لەفەزایبیناسازیدا پۆلێن دەکرێت، بەجۆرێک کە تەلارسازیی ببێتە ناوبژیوانینێوان مێژوو و ئێستا، لەنێوان یادەوەریی بەکۆمەڵ و دەوڵەتیمۆدێرندا. ئەو دەوڵەتانەی کە توانیویانە شوناسە شارستانییەکانیخۆیان بپارێزن و بچەسپێنن، ئەم پیشەیان تەنیا لەڕێگەی گوتاریسیاسییەوە بەدەستنەهێناوە، بەڵکو لەڕێگەی تەلارسازییەکەوە بووە کەمۆرکە کەلتوورییەکەی خۆی هەڵگرتووەو شاری کردووە بەپەرتووکێکیکراوە، کە گەشتیار و هاووڵاتی مێژووی نەتەوەکەی و هێماکانی تێدادەخوێننەوە.

 

تایبەتمەندیی تەلارسازیی و کارلێکی شارستانیی

 

سەبارەت بەو تێڕوانینە باوانەی کە دەڵێن ئیلهام وەرگرتن لەم دیزاینەنوێنەرایەتیی لاساییکردنەوەی مۆدێلی دەرەکی دەکات (وەک مۆرکیتورکی یان بیانی)، ئەوە لەڕووی ئەکادیمییەوە پێچەوانەی حەقیقەتەوبەڵگەیەکی زانستی لەپشت نییە کە لێکۆڵینەوەکانی مێژوویتەلارسازیی پشتگیریی لێبکەن. تەلارسازیی ئایینی، هاوشێوەیهونەرەکانی دیکە، لەڕووی مێژووییەوە لەڕێگەی کارلێکی نێوانشارستانییەتەکانەوە گەشەی کردووەو هیچ کاتێک بەرهەمی دابڕانێکیکەلتووری نەبووە

مزگەوتەکانی ئەندەلوس تایبەتمەندیی خۆیان لەژینگەی ئەندەلوسەوەوەرگرتووە، بەهەمان شێوە تەلارسازیی شام، میسرو مەغریب بەپێیتایبەتمەندییە لۆکاڵییەکانییان پێکهاتوون. تەنانەت ئیمپراتۆرییەتیعوسمانیش مۆدێلێکی تەلارسازیی تایبەت بەخۆی پەرەپێدا کەکاریگەریی کەنیسەیآیا صوفیاو میراتە شارستانییەکانیدیکەی لەسەر بوو، پاشان سەرلەنوێ لەچوارچێوەی دیدو ڕوئیایئیستاتیکی جوانگەرایی خۆی داڕشتەوە.. کەواتە، ئیلهام وەرگرتنلەڕەشماری کوردی لەدیزاینی پڕۆژەیەکی نیشتیمانیدا، ناتوانرێتتەنیا وەک بژاردەیەکی ئیستاتیکی سەیر بکرێت، بەڵکو وەک کردارێکیکەلتووریی دێت کە یادەوەریی نیشتیمانیی لەناو فۆڕمێکی بیناسازییهەمیشەییدا سەرلەنوێ بەرهەم دەهێنێتەوە. کە ئەویش گونجاندنیفەزای ئایینییە لەگەڵ تایبەتمەندییە کەلتوورییەکانی ئەو کۆمەڵگەیەی کەپێوەی بەستراوەتەوە. ئەم بەرچاوڕوونییەی سەرکردایەتی سیاسیلەدیزاینکردنی ئەم شاکارانەدا، گەورەترین بەڵگەیە لەسەر بوونیگەڵاڵەیەکی کەلتووریی تۆکمە کە دەیەوێت مێژووی ڕزگاریخوازیی ئێمەلەناو دڵی پڕۆژە هاوچەرخەکاندا بەزیندوویی بهێڵێتەوە.

 

تەلارسازیی و یادەوەریی بەکۆمەڵ

 

توێژینەوەکانی یادەوەریی کەلتووریی جەخت لەوە دەکەنەوە کەنەتەوەکان مێژووی خۆیان لەڕێگەی سێ ڕێڕەوی تەواوکار دەپارێزن: گێڕانەوە، هێماکان و تەلارسازیی. کاتێک هێما نیشتیمانییەکاندەگۆڕێن بۆ شوێنەواری تەلارسازیی، دەبنە بەشێک لەهۆشیارییڕۆژانەی کۆمەڵگەو لەسنووری کتێب و وتارەکان تێدەپەڕن بۆئامادەییەکی هەمیشەیی لەژیانی گشتیدا.

لێرەوە، گۆڕینی ڕەشماڵی کوردی بۆ توخمێکی تەلارسازی تەنیاچارەسەرێکی ئەندازیاریی داهێنەرانە نییە، بەڵکو دامەزراندنییادەوەرییەکی بینراوی نوێیە، کە مێژووی ڕزگاریخوازی نیشتیمانیی وڕێڕەوی خەباتی ئازادیخوازی نەتەوەیی لەناو دڵی شاری هاوچەرخدازیندوو دەکاتەوە، بەجۆرێک کە تەلارسازیی ببێتە ئامرازێک بۆپاراستنی شوناس، ڕێک بەو شێوەیەی کە ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنیئەرکە ئایینییەکە.

 

لەنێوان ڕەخنەو کاردانەوەی سۆزداریدا

 

ڕەخنەی بابەتییانە بۆ هەر پڕۆژەیەکی نیشتیمانیی مافێکی ڕەوایە،بەڵکو یەکێکە لەنیشانەکانی زیندوویەتی فیکریی لەکۆمەڵگەدیموکراتیکەکاندا، بەڵام ڕەخنە جیاوازە لەپێشوەختە توانجگرتن یاندەرکردنی بڕیار بەبێ خوێندنەوەی فەلسەفەی پڕۆژەکەو چوارچێوەمێژوویی و کەلتوورییەکەی.

ئەو دەنگە لادەرو کورتبینانەی کە دژایەتی ئەم داهێنانە بیناسازییەئەندازیارییە دەکەن، تەنیا نامۆبوونی خۆیان بەکەلتوورو مێژووینیشتیمانەکەیان دەسەلمێنن. هەڵسەنگاندنی هەر کارێکیتەلارسازیی پێویستە لەسۆنگەی لێکۆڵینەوەی سەرچاوە فیکرییەکانی،ئەرکە ڕەمزییەکەی و گونجانی لەگەڵ ئەو ژینگە کەلتوورییەی کە پێوەیبەستراوەتەوە دەست پێبکات، نەک لەڕێگەی بەراوردکاری سەرپێیانەیان دەرەنجامی خێرا کە تەنیا پشت بەلێکچوونی ڕوواڵەتیی و بینراودەبەستن.

 

ئاسۆی داهاتوو..

بایەخی پڕۆژە مەزنەکان تەنیا بەقەبارەی بیناسازییەکەیان ناپێورێت،بەڵکو بەو کاریگەرییەوە دەپێورێت کە لەدروستکردنی یادەوەریینیشتیمانیی و نەخشاندنی شوناسی شارستانیدا بەجێی دەهێڵن. پڕۆژە مەزنەکان دەمێننەوەو دەبنە ناسنامەی شارستانیی هەولێروکوردستان، فەوزای فیکریی ناحەزان و مشتومڕە کاتییەکانیشلەبەردەم لۆجیکی ئایندەسازیی دەوڵەتدا دەبێتە بڵقێکی سەرئاو، دەنگەدژەبەرەکان کز و خەفە و خامۆش دەبن، چونکە ئەوەی کە دەمێنێتەوەئەوەیە کە نەتەوەکان لەبیناسازیی خۆیاندا لەماناو هێماکاننەخشیدەکەن.

ئەگەر پڕۆژەی مزگەوتی گەورەی بارزانی سەرکەوتوو بێتلەبەرجەستەکردنی ڕەشماڵی کوردی وەک هێمایەک بۆ خەبات، ئازادییو کەڕامەت، ئەوە توانیویەتی یەکێک لەگرنگترین ئایکۆنەکانی مێژوویکوردی لەفەزای کاتی شۆڕشەوە بگوازێتەوە بۆ فەزای هەمیشەییدەوڵەت و لەیادەوەریی شاخەکانەوە بۆ یادەوەریی شارەکان. مێژووهەمیشە بەوە کۆتایی دێت کە جەنگە کاتییەکان و دەنگە نەشازەکانلەبیر دەچنەوە، بەڵام ئەو شاکارە تەلارسازییانەی کە ڕۆحی شۆڕش وناسنامەی خاکێکییان تێدا بەرجەستەکراوە، وەک شایەتحاڵێکی نەمربەسەر لوتکەی مێژووەوە مەزن و شکۆدارانە دەمێننەوە. تا نەوەکانیداهاتوو کاتێک سەیری ئەم تەلار و منارانە دەکەن، بزانن کە کەڕامەتیئەم نەتەوەیە چۆن لەقووڵایی شاخ و قوربانیدانەوە هاتووەو لەشاردابووە بەمنارەی ڕووناکیی و شارستانییەت، چونکە شوناس تەنیاڕابردوویەک نییە بگێڕدرێتەوە، بەڵکو پڕۆژەیەکی شارستانییە کەبونیات دەنرێت و دەبینرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژا جیهانی یا گەنجان چییە؟

دڵشاد

نێچیرڤان بارزانى ، هەڵگرى پەیامى گۆڕینى خوارەرێی تاکڕەویی تایفى بۆ ڕاستەڕێی هاوبەشى ودەستوور

سەڵاح

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا و دەرفەتی زێرین بۆ کوردستانیان       

یاسین