zagros news agency

ئافرەتێک بەهۆی «گرنگیدانی زۆرەوە» هاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت

لە ڕووداوێکی تەمومژاوی و دەگمەندا لە ویلایەتی ئەلابامای ئەمریکا، ژنێکی تەمەن 65 ساڵان بە فیشەک هاوسەرە 69 ساڵانەکەی خۆی کوشت. هۆکاری تاوانەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژنەکە لە گرنگیدان و سەردانی بەردەوامی پیاوەکەی بۆ ژوورەکەی بێزار ببوو.
دەقی ڕووداوەکە
بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکانی پۆلیسی مقاتعەی فرانکلین، تۆمەتبار «شێری مێتسڵ کڵۆتس» تەنها دوو هەفتە بوو نه‌شته‌رگه‌ریی دڵی کراوەی بۆ ئەنجامدرابوو. هاوسەرەکەی «تیمۆسی کڵۆتس» لەپێناو پاراستنی تەندروستی و پێشکەشکردنی خواردن و دەرمان، بەردەوام سەردانی ژوورەکەی دەکرد بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە لە بارودۆخی.
هۆکاری کوشتنەکە
ژنەکە لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی هاتنەژوورەوەی زۆری هاوسەرەکەیەوە «تووڕە و بێزار» بووە. هەر بۆیە دەمانچەکەی ئامادە کردووە و چووەتە هۆڵی ماڵەکە، لەوێدا هاوسەرەکەی لەسەر کورسییەک دانیشتبوو و ڕاستەوخۆ فیشەکێکی ناوە بە سنگییەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ڕێکارە یاساییەکان
ژنەکە خۆی پەیوەندی بە هێزەکانی پۆلیسەوە کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، هەروەها جەختی کردووەتەوە کە هاوسەرەکەی هیچ هەڕەشەیەکی بۆ سەر ژیانی دروست نەکردبوو بەڵکو تەنها دەیویست چاودێری بکات. لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەبێ مافی کەفالەت لە زینداندا ڕاگیراوە و ڕووبەڕووی تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانكی ناوه‌ندی خستنەڕووی دۆلاری نەختینەی گه‌یانده‌ بەرزترین ئاست

سەڵاح

ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری ڕەئیسی دانووستانی ئەتۆمیی ئێرانی وەستاندووە

سەڵاح

ترامپ : لە ناتۆ زۆر بێئومێد بووم

یاسین