رێبوار حەمەلاو شوانی
گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن دۆزێكی ره‌وا جیاواز له هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ، هه‌میشه بووه‌ته قوربانی دابه‌شكاری و سته‌مكاری زڵهێزان و داگیركه‌رانی ناوچه‌كه ، ئینجا په‌یماننامه و ڕێككه‌وتننامه شوومهكان و زۆرجارانیش و گۆڕانكارییه‌كانی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شۆڕش و ڕاپه‌رینه‌كانی گه‌لی كورد هه‌رده‌م پشتی به‌خۆی و ئیراده‌ی به‌هێزی به‌ستووه بۆ گه‌یشتن به ئامانج و مافه‌ره‌واكانی
بۆیه كاتێك ، سه‌رۆك بارزانی ، له‌سه‌روبه‌ندی نێگهرانییهكان له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئهمهریكاوهاوپهیمانان له كوردستان و عێراق ، ده‌فه‌رمووێت ؛ ئەگەر پشت بە خۆت نەبەستیت ڕۆژێک دێت دەڕووخێیت، ئه‌وه ده‌ربرینێكی فهلسهفهێكی سیاسی و مێژوویی قووڵه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا وڕه‌گ وڕیشه‌ی دێرینی هه‌یه ، ئه‌م بیرۆكه‌یه به زۆر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونه مێژووییه‌كان وبارودۆخی جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه له‌دایكبووه
ده‌بێ ئه‌وه راستییه‌ش بزانین زۆرجار هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاتی بوون و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندیی هێزه گه‌وره‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ر هاتووه . ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و باوه‌ڕه دروست ده‌بێت كه ته‌نیا هێزی ناوخۆیی ویهكڕێزیی نه‌ته‌وه‌یی دڵنییایی مانه‌وه‌یه بۆ پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان وبه‌رده‌وامی خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی دیكه
سه‌رۆك مسعود بارزانی ، له ديداروچاوپێكهوتنیدا ،له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقییه ، جارێكی دیكه تیشكی خسته‌سه‌ر ڕووداو وپێشهاته‌كانی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئهمهریكاوهاوپهیمانان له عێراق ، ئه‌وه‌ش وه‌ك رابه‌ڕێكی كارێزما و خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه بۆ داهاتوو به پێی ئه‌و ئه‌زموونه سیاسی و سه‌ربازییانه‌ی كه له‌ماوه‌ی زیاتر له نیوسه‌ده خه‌بات و تێكۆشانی و ئینجا به هه‌ڵوه‌سته‌كردن له سه‌ر دۆخی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه ئاماژه‌ی به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه كردووه له دروستبوونی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه
به پێی ئه‌زموون وهه‌ڵسه‌نگاندنی 23 ساڵ حكوومڕانی عێراقی نوێی و ئینجا شه‌ڕی تایفی و مه‌زهه‌بی و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان ، ئینجا نه‌بوونی سه‌روه‌ری و گه‌نده‌ڵی له ڕووی حكوومڕانییهوه و ئینجا بوونی هه‌زاران چه‌كداری میلیشیایی وه‌لائیی و له ئه‌گه‌ری خۆرادهست نه‌كردنی چه‌ك به حكوومه‌تی به‌غدا ، جارێكی دیكه عێراق نه‌ك هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تایی به‌ڵكو كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی و ئابووری هه‌موو ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵێت
به‌دڵنییایه‌وه ،وه‌ك رابردوو و ئێستاش خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه و پێشبینی رووداوه‌كان له‌لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و هۆشداریدانی سه‌رباره‌ت به داهاتووی عێراق و مانه‌وه‌ی گروپ و میلیشیا چه‌كداره نایاسایی و مه‌زهه‌بییه‌كان و جارێكی دیكه هه‌وڵدان بۆ خۆسه‌پاندنی مه‌زهه‌بی و فاشیزمی ، ره‌وشی عێراق خراپتر و ئاڵۆزتر ده‌كات ، مێژووی ساڵانی 2008 و 2011 و 2014 و 2017 و ئێستاش به گوشاری ده‌ره‌كی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ستراتیژی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئهمهریكاوهاوپهیمانان به بێ هیچ پلان و ئاماده‌كاری ، ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه مێژووییه كه سه‌رۆك بارزانی ڕاشكاوانه سه‌رباره‌ت به داهاتوویی عێراق ئاماژه‌ی پێكردووه
هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه و خوێندنه‌وانه‌ی كه له‌رابردوو وئێستاشدا سه‌رۆك بارزانی بۆ داهاتووی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه ، نه‌ك هه‌ر له جێی خۆیدا بووه ،به‌ڵكو سیاسییه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیووه سوود له‌و ئه‌زموونه وه‌ربگڕن ، بۆیه تووشی كێشه و ئاڵنگاری سیاسی و ئه‌منی گه‌وره بوونه‌ته‌وه
له دیداروچاوپێكهوتی كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقییه ، سه‌رۆك بارزانی ، وه‌ك رابه‌رێكی كارێزما، جارێكی دیكه هۆشداری توندی گه‌یانده وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌و مه‌ترسییانه كه ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئهمهریكاوهاوپهیمانان له عێراق دێنه ئاراوه ، ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی وردبینانه‌ی ڕابهرێكی بڵیمه‌ت وخاوه‌ن ئه‌زموونه كه دیدگا و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردی هه‌یه بۆ داهاتووی عێراق، بۆیه بارزانی زۆر به روونی ئاماژه‌ی به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه كرد .
ئه‌و خوێندنه‌وه و پێشبینییه مێژووییه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ داهاتووی عێراق ، پێمان ده‌ڵێت ؛ جگه له سه‌رۆك بارزانی ، گروپ ولایه‌نه عێراقییه‌كان جگه له خۆسه‌پاندن و بیری تایفی و مه‌زهه‌بی ، خۆ دزینه‌وه له مه‌ترسییه‌كان ، كه كامیان وه‌ك سه‌رۆك بارزانی به ڕاشكاویی ئاماژه‌ی به‌و هه‌ره‌شه ئه‌منییانه نه‌كردووه ،چونكه له رابردوو بینیمان ئه‌و ساویڵكه سیاسیانه چیان به‌سه‌ر عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی هێنا و سوپاكه‌ی له چه‌ند كاتژمێرێكدا داڕما.
ئه‌و پێشبینی و هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وانه‌ی سه‌رۆك بارزانی ، بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ، ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌ری دوورباربوونهوهی سیناریۆی 2014 و سه‌رهه‌ڵدانی گرژی و ئاڵۆزی تایفی و مه‌زهه‌بی و سه‌رهه‌ڵدانی گروپی چه‌كداری توندرۆیه ، بۆیه ئه‌وانه‌ی به بیری تایفی و مه‌زهه‌بی بیر ده‌كه‌نه‌وه و گوێی لههۆشدارییهكان بارزانی ناگڕن ، به ئاقارێكی مه‌ترسیدار ده‌رۆن .
بۆ گه‌لی كورد، له هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه و به‌درێژایی مێژوو پشتی به ئیراده و باوه‌ری خۆی به كوردوكوردستان به‌ستووه ، چونكه مێژوو سه‌لماندوێتی پشت به‌ستن به هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كی و له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ت و خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ت ،شكستی گه‌وره‌ی به‌دواوه دێت، كوردستان و عێراقیش له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه جیاوازییان هه‌یه ، كورد به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ر و دۆزه ره‌وایه‌ی هه‌میشه به‌رگریكاری خاك و مافه‌ره‌واكانی بووه ، له ئێستا وداهاتووشدا بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان ئاماده‌یه به خوێن و گیانی به‌رگری له خاك و ده‌ستكه‌وته‌كان وقه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات .

