ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پارتی پارێزەرێكی بەهێزی پێكەوەژیانە

وەیسی سەعید وەیسی

پارتی دیموکراتی کوردستان ھەر لەسەرەتای دامەزراندیەوە بروای بە فرەیی سیاسی و نەتەوەیی وئایینی ھەبوە ،لەم پێناو ەداکاری کردوەو برەوی بە کولتوری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم پێھاتە ئایینی ونەتەوەیی ومەزھبەیە کانی کوردستان داوە،بۆیەش ھەر زوو ناوی خۆی لە (پارتی دیموکراتی کورد)کردە(پارتی دیموکراتی کوردستان )تاحزبی ھەموو نەتەوەئایین وئایینزایەکی کوردستان بێت ،هیچ كات له‌ سنوورێكی جیۆگرافی و هزریی دیاریكراودا كورت نه‌كرایه‌وه‌ بەلکو توانی به‌ ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر لە ساتی دامەزراندنییەوەھەموو سنوورێک تێپەرێنێت و ببێتە حزبی ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان ،پارێزەرێکی بەھێزی بەھاکانی ئازادی ودیموکراسی و بەیەکەوەژیان بێت ،ئه‌وه‌ خۆی له‌ خۆیدا ده‌ستكه‌وتێكی بێوێنه‌ و سه‌رده‌میانه‌ بوو له‌ پێشكه‌وتنی هزری سیاسی له‌ كوردستاندا،کۆمەلێک سەرکردەو کادیری پێشکەوتوو لەنەتەوەئایین و مەزھەبی جیا لەنێوپارتیدا ھەبوون وتا ئێستاش ھەنە ،تەنانەت لەگەل ھەڵگیرساندنی شۆرشی ئەیلوولدا بارزانی نەمر گەلی کوردستانی بەھەموو پێکھاتەکانییەوە لەیەک سەنگەردا دژی داگیرکەرانی کوردستان کۆکردنەوەو چەندین پێشمەرگە لەنەتەوەو ئایینی جیا بە قارەمانیەتی خۆیان ناوبانگیان بە ھەموو لایەکی کوردستان بڵاوببووەوە،لەزۆربەی ناوچەکاندا پەرستگەی ئایینەکان بە تەنیشت یەکەوە بوون، باوەڕدارانی هەموو ئەو ئایینانەش بە خۆشەویستییەکی زۆرەوە بەیە کەوە دەژیان،بۆیەش پارتی بەردەوامی داوە بەکولتووری بەیەکەوە ژیان و دژی ھەر ھەولێکی نەزۆک وەستایتەوە کەھەولی تێکدانی رەوشی بەیەکەوەژیان لەھەرێمی کوردستان بدات ،کەدواھەمینیان پرسی نەمانی کۆتای پێھاتەکان بوولەپەرلەمانی کوردستان ،کەلایەنی واھەبوو شانازی دەکرد رۆلی ھەبووە لە نەھێشتنی کورسی کۆتای پێھاتەکان ، کاتێکش دادگای فیدراڵیی عیراق بریاری دژی کورسی کۆتاکان دەرکرد،تەنھا سەرۆک مسعود بارزانی وپارتی دژی وەستانەوەورێگەیانەدا بەبێ نوێنەرایەتی پێھاتەکان ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت ،ئەمە تێڕوانینێكی مرۆڤدۆستانە و پەرۆشی و وەفایە بۆ پێكەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی كوردستان ، بێبەشكردنی پێكهاتەكان لەکاییەی یاسایی لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلەكەمان،بەمەش پێھاتەکان ھەستیان بە دلنیایی کرد وبۆیان دەرکەوت کەپارتی وسەرۆک مسعود بارزانی قەڵغانی پاراستنی پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکانن،ئەم پشتیوانیيه‌ش بۆھیچ بەرژەوەندی ومەبەستێک نەبوو ،بەلکو برواوپرەنسیپە پەیوەستە بە مێژووی درێژی باوه‌ڕ و کولتووری بەیەکەوەژیان لە کوردستاندا، ئەمرۆش دوای حەفتاوھەشت سال لە ژیانی سیاسیدا پارتی بەردەوامی دەدا بە قووڵکردنەوەی بەھا بەرزو مروییەکان و کولتووری بەیەکەوەژیان لە کوردستان،بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤدۆستانە،لەپێناو داھاتوویەکی باشتر بۆرۆلەکانمان کە کوردستان وەک ھەمیشە وڵاتی ھەمووان پێکەوەدەبێت …

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی و بەردەوام نوێبوونەوه‌ و متمانه‌

سەڵاح

پارتی ناچێته‌ ئه‌و هاوكێشه‌وه‌

دڵشاد

ڕقی حەلبووسییەكان لە پێشمەرگە بۆ چی

سەڵاح