zagros news agency

پێشمەرگەبوون وەک گەورترین شانازى هەمیشەیی

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

 

 

ئەمساڵ 63 ساڵ بە سەر پێشمەرگەبوونى سەرۆک مسعود بارزانیدا تێدەپەڕێت ،وەک چون سەرۆک بارزانى لە پەرتووکى ( بارزانى وبروتنەوەى رزگاریخوازى کورد)دا، دەفەرمووێت : رۆژى 20ى ئایارى ساڵى 1962 دا چەکى پێشمەرگایەتى لە شان کرد ، لەو رۆژانەى ژیانم کە هەرگیز لە یادم ناچێتەوە ، ئەو رۆژى بۆ من زۆر گرنگە ،چونکە لەو رۆژەدا بووەم بە جەنگاوەر و هیواى گەورە هەبوو کە تاوەکو کۆتایی تەمەنم هەر پێشمەرگە بم .

سەرۆک مسعود بارزانى ئەو کەسایەتییە کارێزما و هەڵکەوتووەى نەتەوەیی کوردە کە لەڕێگەى ئازادى و سەرەبەخۆبوونى گەلەکەیدا خۆى لە هیچ فیداکارییەک نابوێڕێت . ڕۆڵ  و ئەرک و بەرپرسیاریەتى  ڕابەر و سەرۆکەکان بەکار و خەبات و تێکۆشان و بۆچوونەکانیان ، بەهەڵوێست و کردار و خزمەتەکانیان دەناسڕێتەوە و قبووڵ دەکرێن .

سەرۆک بارزانى ، لە 16ى ئابى 1946 لە شارى مەهاباد لە دایکبووە ،ئەو کات بۆ پاڵپشتیکردنى کۆمارى کوردستان مستەفا بارزانى ، لەگەڵ هێزێکى گەورەى پێشمەرگە لە مەهاباد بوون .دواى ڕووخانى کۆمارى کوردستان ، هێشتا تەمەنى سەرۆک بارزانى ساڵێک تەواو نەببوو ، مستەفا بارزانى لەگەڵ بەشێک لە هێزەکەى ڕێگەى یەکێتیی سۆڤێیەتى جارانیان دەگرنە بەرو دواى گەیشتنیان بۆ ماوەى 12 ساڵ لەوێ دەمێننەوە.

سەرۆک بارزانى ئەو کەسایەتییە کە ڕێگەى ئازادى و سەربەخۆبوونى نەتەوەکەیدا لە ناو گەل وهەڤاڵەکانیدا سەرپەرشتى سەرجەم ڕێگە و ڕێبازى کوردایەتى و ئازادى وڵاتەکەى دەکات ، چونکە خەسڵەتى سەرۆک و رابەر ئەوەیە کە لە خەباتى وڵاتەکەیدا خاوەن ڕێبازێک بێت کە لە سەرهێڵى نەتەوەیی و نیشتیمانى و ئازادى گەلەکەیان دەستەبەر بکەن . هەڵبەت ئەوە کارێکى ئاسان نییە کە هەرکەسێک بتوانێ سەرۆکایەتى گەلەکەى بکات .

کاتێک ساڵى 1958 و دواى 12 ساڵ ، مستەفا بارزانى لە یەکێتی سۆڤییەتەوە دەگەڕێتەوە نیشتیمان ، ئەو کاتە تەمەنى سەرۆک بارزانى 12 ساڵ بووە ، بۆ یەکەمجار باوکى دەبینێت و بە باوکى شاد دەبێت ، ئەو دیدارە بۆ سەرۆک بارزانى دەبێتە وەرچەرخان و قۆناغێکى نوێى پر لە داستان و ئاواتى مەزن .

هەر بۆیە ، کاتێک مێژوویی خەبات و تێکۆشان وپێشمەرگایەتى سەرۆک بارزانى دەخوێنیتەوە یان لێ وردتر دەبیتەوە ، دەزانین و فێر دەبین کە هەمیشە ویستوویەتى وەک پێشمەرگەیەک بژى . چونکە جەنابیان دەزانن کە پێشمەرگایەتى پلەیەکى چەندە بەرز  و پیرۆز و بە نرخە . پێشمەرگەیەیک خاوەن هەڵوێستى نەتەوەیی و ئامادەییە بۆ تەرنخا کردن و فیداکردنى هەموو ژیانى خۆى لە پێناوى ئازادیی گەلەیەکدا .سەرۆکایەتى هەبوون لە ناو گەلەکەی خۆى و لەگەڵ خەڵکەکەی ژیانە .

لە دواى هەڵگیرسانى شۆڕشى مەزنى ئەیلوول بە رابەرایەتى مستەفا بارزانى ، لە هەموو ناوچەکانى کوردستان ، خەڵکى پەیوەندییان بە شۆڕشەوە کرد، گەنج و لاو خەونیان بە دیدارى بارزانى و بوون بە پێشمەرگەوە دەبینى ، لەو کاتەدا سەرۆک مسعود بارزانى یەکێک بوو لەو گەنجانە کە هەموو هیوا وئاواتى ئەوە بوو ببێتە پێشمەرگە و چەک بکاتە شان .

هەر بۆیە ئێمەى کورد شانسێکى مەزنمان هەیە کە خاوەن رابەر و پێشمەرگەیەکى وەک سەرۆک مسعود بارزانین ، ئەمڕۆ لە هەموو جیهاندا وەک سەرۆکى کوردان دەناسرێت.هەڵبەتە ئەو شاناز و شوناسەى پێنەبەخشراوە بەڵکو بە خەبات و ماندووبوون و بەرخودان و تێکۆشانى خۆى و بە زانابوون و ئایندەبینى خۆى و بە پێى دەستوور و بەرنامەى ڕێبازى پیرۆزى خۆى ، لە نێو گەلەکەیدا جێخستووە .

 

سەرۆک بارزانى ، ئەو کەسایەتییە کارێزمایە کە تەمەنى خۆى بۆ ئازادى نیشتیمانەکەى دەدات و بە بەرخردانێکى بێ وێنە و باوەرى نەتەوەیی ، بە پێى ڕێبازى پیرۆز ، ئەمڕۆ بەرهەمەکەى واتا کوردستانى ئازادى و بەدیارى بەخشیووە بە گەلەکەى ، لە تەمەنى منداڵییەوە بە ناچارى لە پێناو ڕەتکردنەوەى داگیرکارى و ستەمکارى دەستى دایە چەکى شەڕەف و کەرامەت لە بەرامبەر دوژمنانى کوردوکوردستان شەڕى کرد و لە سایەى ئەو خەبات و خۆنەچەماندنە ئەمڕۆ کورد دەبنە خاوەنى وڵاتێکى ئازاد ، خەبات سەرۆک بارزانى ، تەنها خەباتى چەکدارى نەبوو ، بەڵام خەباتى سیاسى و دیپلۆماسیش بوو نووسینەوەى مێژوویى راستەقینەى گەلێک بوو کە دوژمنان هەمووکات هەوڵى بەڵارێدا بردن و چەواشەکارى وناشیرینکردنیان دەدا ، بەڵام سەرۆک بارزانى دەزانێت ئەگەر گەلێک مێژووى خۆى نەزانێت و نەیناسێت ، ئەستەمە بتوانێت ئازادى و سەربەستى بەدەست بێنێت .

پێشمەرگە ئەو کەسانەن کە گیان وخوێنى خۆیان لە پێناو ئازادیی خاک و نیشتیمان و گەلەکەیان فیدا دەکەن . ساڵانێک خەبات دەکەن بۆ ئەوەى وڵاتەکەیان ئازاد بکەن تا کور گەلەکەیان بە سەربەستى بژین .پێشمەرگایەتى پلەیەکى وەهایە کە پیرۆزى و بەهاکەى لە سەرووى هەموو شتێکەوە ، لە بەر ئەو پیرۆزیانەى پێشمەرگەیە کە سەرۆک بارزانى هەمیشە دەیهەوێت وەک پێشمەرگە بژیت .

هەواڵی پەیوەندیدار

دڵشاد جه‌لال كامیل: كۆمه‌لێك گروپ له‌ عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌وت گرتووه‌ به‌قاچاغ ده‌یفرۆشن

یاسین

مەسروور بارزانى  لە لووتکەى حکوومەتەکانى جیهان

سەڵاح

قەیس خەزعەلیی قاچاخچی، باسی دەوڵەتداری دەکات!

یاسین