zagros news agency

گرنگی سەردانی جەنابی سەرۆک وەزیران کاک مەسرور بارزانی لەم ساتە هەستیارەدا کە رۆژهەڵاتی ناوەراستی پێدا تێپەردەبێت بە قەدەر هاتنی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ ووڵاتانی کەنداو گرنگە

واژوو کردنی دوو گرێبەست بە بری زیاتر لە ١٠٠ سەد ملیار دۆلار
لە نێوان هەرێم و کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەو گرێبەستانە کرد واتە پشتیوانی ترەمپ و حکومەتی ئەمریکا.

ئەم گرێبەستانە مولحەقی گرێبەستی پێشووترن لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانە بە پێی یاسای نەوت و غاز ژمارە ٢٢ ی ساڵی ٢٠٠٧ کراوە واتە ئەم گرێبەستانە نوێ نین و تەواوکارین و تەواو یاسایی و دەستورییە ، بە پرسی ئەنجومەنی باڵای نەوت و غاز کە لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت تێدا بەشدارن کراوە و نوێنەریان لە کاتی واژووکردنەکە ئامادەن

لە ئەساسدا عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە یاسای نەوت و غازی موحد دەربکات تا باسی نایاسایی بکات، جارێ یاساکە دەرکەن دواتر باس لە برگەی نایاسایی بکەن.

ئەم گرێبەستە بۆ هەرێم و عێراق هەردوو لێی سودمەندی گەورە دەبن لە رووی بەرهەمهێنانی کارەباو غازی ماڵان و ژێرخانێکی ئابووری پتەو دروست دەکات.

سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ ئەمریکا لە رۆژانی داهاتوو لە ئاستی زۆر باڵای حکومەتی ئەمریکا وتووێژ لەسەر پرسی پرۆسەی ئاشتی و وزە و دیپلۆماسییەت و وەبەرهێنان و بازرگانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سیاسی و ئەمنی دەکرێت لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

بە دڵنیاییەوە کاک مەسرور سەرکردەیەکی دونیابین و دووربینەو هەنگاوەکانی بۆ ئێستا و داهاتوویەکی دوورە کە زۆر پرشنگدار دەبێت بۆ گەلی کورد و هەرێمەکەمان و دەرئەنجامەکانی دەبینن…

رێباز حەملان

هەواڵی پەیوەندیدار

پارتی و بەردەوام نوێبوونەوه‌ و متمانه‌

سەڵاح

ئه‌و ئیرهابه‌ فكریه‌ی بەسه‌ر ماهیر حه‌سه‌ن ڕژێنرا

دڵشاد

پرۆژه‌ی (فریاگوزاری ئاوی خێرا)جوانترین نمونه‌ی بریاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران

یاسین