zagros news agency

دەستەی دەسپاکی لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانی ژمارەیەک پلەباڵا دەکات

 

ئەمرۆ چوارشەممە، 21-5-2025، دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، “پاڵپشت بە ماددەی (14) لە رێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016، بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پلە باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات.”

ئاماژەی بەوەشدا، لێکۆڵینەوەکە تایبەت دەبێت بەو سەروەت و سامانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی نەیانووسیوە.

جەختیشی کردەوە، پلەباڵاکان بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی خانەنیشین و راوێژکار و چەندان پلەی تری تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی ده‌گرنه‌ به‌ر

یاسین

مالیکی: ئەو دەستدرێژیانەی کرانە سەر هەرێم و بەئامانجگرتنی ماڵی سەرکردەکانی، کارێکی ڕەتکراوە و شەرمەزارکراوە

سەڵاح

مردنی بەکۆمەڵی ماسی لە عێراق… کارەساتێکی ژینگەیی هەڕەشە لە ئاسایشی خۆراک دەکات

یاسین