zagros news agency

قەیران و دەرفەت

 

نووسینی: دکتۆر چنار سەعد عەبدولا

چەند ساڵە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان وبەتایبەتی موچەخۆران ، لەناو فشارو شەڕێکی دەروونی سەختی هات ونەهاتی موچە ،ڕێککەوتن ونەکەوتنی هەولێروبەغدا دەژین . هەر جارەو بەهۆکارو پاساوێک، ئەو جەنگەدەروونییە درێژەی هەیە ،وەکو بڵێی مەبەستێک لەپشت ئەو ئازاردانەهەبێت وبەغدا چێژی لی وەربگرێت. بەداخەوە دەزگاو کەناڵە میدیایەکانی کوردستانیش بۆئەوەی لایک وفۆڵۆوەرەکانیان زیاد بکات ، تەنانەت هەندێکجار بۆئەوەی لەو کێبڕکێ میدیایەدا پێشی یەکتری بکەون بووینە بەشێکی سەرەکی ئەو جەنگەو ,دەروونی هاوڵاتیان زۆر ماندو کردووە. تەنانەت لەئێستادا هیچ هەواڵێک بەئەندازەی هەواڵی موچە لای گشت چین وتوێژەکان بەپیرولاو ژن پیاو، تەنانەت منداڵانیش گرنگتر نییە؟! ئەم شەڕە دەروونییە لەسێ مانگی ڕابردوودا گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار.
بەهەر بەهایەک بێت هاوڵاتیانی کوردستان بەرامبەر ئەو جەنگە دەروونی، ئابووری وسیاسییەی هەڵگیرساوە خۆڕاگربووە ، بەوئومێدەی ئەم قۆناغەش وەکو قۆناغەسەخت ودژوارەکانی ڕابردوو تێبپەڕێنین، وبەهێزترلەجاران هەنگاو بۆداهاتووبنێین .
ئەم گوتەیە زۆر ڕاستە کەدەڵی: هەر زەڕبەیەک ئەگەر نەتکوژێت بەهێزترت دەکا. هەروەها لەناخی قەیرانەکاندا دەیان دەرفەتی تازە سەرهەڵدەدەن. کەواتە پشت بەستن بە هێزو خۆڕاگری ئەم میللەتە ومەترسی ئەوەی کە ئەم کێشمەکێش وململانێیەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ئەگەری زۆر بەشێوازو مۆدێلی نوێ بەردەوام بێت، پێویستە بەپلان وستراتیژێکی جیاواز ئەم قەیرانە بگۆڕین بۆ دەرفەت، بۆیە پێویستە لەمڕۆ بەدواوە لەستراتیژیەتی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستاندا، ئەم چەند خاڵە لەبەرچاوبگیردرێت:
1. داڕشتنی سیاسەتێکی فرە ڕەهەند بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابووری لەکوردستان وبرەودان بە فەرهەنگی کارکردن وپێگەیاندنی نەوەیەکی بەرهەمهێن وخاوەن کارامەیی. ئیتر دەبێ فەرهەنگی کارکردن بکەینە بنەمایەکی ڕەوشتی و هەر لەتەمەنی هەرزەکاریدا گەنجان ولاوانی کوردستان (بەکچ وکورەوە) بەڕێکارومیکانزمی جۆراو جۆر پەرە بە بەهرەکانیان بدرێت وبێنە ناو ژیانی کارکردنەوە، دروشمی (کارکردن بەهای بەرزی ڕەوشتییە، کارکردن کەسایەتییە…)بەرزبکەینەوە.
2. بەڕێگای بەهێزکردنی دامەزراوەی یاسایی وسستمی بانکی ، چارەسەرکردنی دیاردەی گەندەڵی، زەمینەیەکی لەبارو تەندروست ویەکسان وهاوسەنگ ، بۆ سەرمایەدارو خاوەنکارە ناوخۆیی وبیانییەکان بڕەخسێندرێت. بۆئەوەی بەشداری لە بوژانەوەی کەرتی ئابووری ودارایی کوردستان بکەن و دەرفەتی کارکردنی فرە بهێننە ئاراوە.
3. داڕشتنی ستراتیژێک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی موچەخۆری حکومەت، لەبری ئەوەی ژمارەی موچەخۆری هەرێم وەکو ئێستا سەرووی یەک ملیۆن بێت ونزیکەی٨٠٪داهاتی هەرێم بۆئەمە بڕوات، لەبەرامبەردا زیادکردنی ڕێژەی موچەخۆران لەکەرتی تایبەت وبازاڕی ئازاد ودابەزاندنی ئەم ڕێژەیە بۆ نیووە بێگومان باری سەرشانی حکومەت سوکتردەکات وبەداهاتی ناوخۆ بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا موچە دابین دەکرێت. بەم ستراتیژییەتە لەبری ئەوەی حکومەت خەڵکی بژیەنێت خەڵک بەڕێگای ڕسومات وبەرهەمەکانیان حکومەت دەژێنن. ئیتر کۆمەڵگاکەمان لە کۆمەڵگایەکی بەکاربەر بۆ کۆمەڵگایەکی بەرهەمهێن دەبەین ولەو دۆخە وابەستەییە بەناوەند ڕزگاری دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سعودیا و ئۆپێک

یاسین

ئەوەی لە پەرۆشی گەل و نیشتیمانەكەیەتی ته‌نها بارزانییە

سەڵاح

پارتی ، بوێرى، كۆنفرانس و دیموكراسیخوازی

سەڵاح