zagros news agency

مەسروور بارزانى  خۆڕاگر و سەرکردەیەکى ژیر له‌ناوچه‌كی پڕ ئاڵۆزدا

 

رێبوار حەمەلاو شوانی

 

بەو پێیەى کوردستان کەوتۆتە چەقى کێشە وململانێی بێ کۆتاییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لە هەمانکاتیشدا نەتەوە و نیشتیمانەکەى دوور لە ویستى خۆى بە  چوار وڵاتەوە لێکنراوە ، لەو کاتەوە تا ئێستا گەلى کورد کۆڵى نەداوە و لە خەباتى چەکدارى و سیاسى و دیپلۆماسى کۆڵنەدەرانە بەردەوامە تا بە ئێستاى حکوومڕانى و خۆبەڕێوەبەرى لە باشوورى کوردستان ، خاوەن قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى خۆیەتى ، وێراى هەموو ئەو ستەمکارى و نەهامەتییانەى لەلایەن داگیرکەران و دوژمنانى کوردستانەوە بەسەر هاتووە بەڵام هەنگاوەکانى بەرەو پێشکەوتن و گەشەسەندنە ،  هەمیشە دەستى ئاشتى و پێکەوەژیانى بۆ دراسێ و گەلانى ناوچەکە درێژکردووە ، بەڵام بە پێچەوانەوە داگیرکەرانى کوردستان بەردەوام بە زمانى ئاگر و ئاسن و ڕق و کینە مامەڵەلەگەڵ دۆزى کورد و بەتایبەتى حکوومڕانییەکەى دەکەن .

لەگەڵ هەموو ئەو کۆسپ و ئاستەنگانەى بەردەم  حکوومڕانى کوردستان ، سەرکردایەتیی سیاسى کورد و بەتایبەتى سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، زۆر وردبینانە و ژیرانە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەکان و بەتایبەت پیلان و سیناریۆ و قەیرانە دروستکراوەکاندا مامەڵە دەکات ، ئەوەش ئاماژەیە بە بوونى سەرکردایەتییەکى بڵیمەت وخۆڕاگر لە ناو قۆناغە پڕ قەیران و دژوارەکاندا ،هاوشێوەى هەموو ئەو وڵاتانەى لە دواى جەنگە جیهانییەکان و قەیرانەکاندا بە شێوەیەک دەبنە فریادرەس و لەناو دۆخە خراپە ئابوورییەکانیشدا ، مامەڵەیەکى ژیرانە و سەرکەوتووانە دەکات ، گەل و نیشتیمانەکەیان لە قۆناغێکى سەختەوە بەرەو قۆناغێکى باشتر بردووە و بەدڵنییاییەوە ئەوەش دەبێتە مێژوو و ئەو جۆرە سەرکردانەش لە ناو دڵى گەل و نیشتیمانەکەیان و هەرچەند دوژمنانیش پروپاندە وچەواشەکارى بکەن ، بەڵام لە هەست وسۆز وخۆشەویستى ئەو جۆرە سەرکردانە کەم نابێتەوە .

سەرۆکى حکوومەتى کوردستان لە ناو گەمارۆ و قەیران و گۆشەگیرییەکاندا ، توانى ڕووبەڕووى ئاڵنگارییەکان ببێتەوە ، لەماوەى تەنها 6 ساڵدا گەل و قەوارەکەى لە چەقبەستووى سیاسى و ئابوورى ودارایی بگەێنێتەوە لووتکەى ئابوورى و دارایی و متمانە ، لەلایەک گەشەسەندن و دانانى بەردى بناغەى دەیان پرۆژە و لەلایەکى تر ، دروستکردنى چەندین پرۆژەى ستراتیژى گرنگ لە گشت بوارەکاندا ، بەتایبەتى لەبوارى کشتوکاڵ ، بانکدارى و چاکسازى و ئاو و کارەبا و پەروەردە و کۆمەڵایەتى و ڕووبەڕبوونەوەى گەندەڵى وێراى هەموو ئاستەنگەکان ، بەدڵنییاییەوە لەڕێگەى ئەو هەنگاوانە و لەماوەیەکى کورتدا توانى بە سەر قەیرانە گەورەکاندا زاڵ بێت و کوردستان لە داڕمان و گۆشەگیرى و چەقبەستوویی تەواوی رزگار بکات و کوردستان بێنێتەوە سەر نەخشەى جیهانى .

بەدڵنییاییەوە ، بارودۆخى ئێستاى کوردستان و ئەو شەڕو ململانێیانەىە ناوچەکە و جیهانى ، هیچ جیاوازییەکیان نییە ،لەگەڵ سەردەمى جەنگە جیهانییەکان لە رابردوودا ، بەتایبەتى  ئەو هێرش و گەلەکۆمەکى و فشارە بەردەوامەکان  بۆ سەر هەرێمى کوردستان لەلایەن عێراقى فاشیزمیی و وڵاتانى دراوسێ ، پێوستى بە سەرکردایەتییەکى ژیرانە و خۆڕاگر و بڵیمەت هەیە بۆ ئەوەى هەم قەوارەى هەرێمى کوردستان پارێزراو بێت و هەمیشە کوردستان لەگەشەسەندن وپێشکەوتن نەوەستێت .

ئەمڕۆ کوردستان خاوەن سەرکردەى بوێر و ژیر و بە توانا و خۆڕاگر و خاوەن ئیرادەیە لەناو رێباز و قوتابخانەیەکى پڕشانازى و کۆڵنەدان پەروەردە بوونە کە چۆن بتوانن پارێزگارى لە خاک و دەستکەوتەکان و ئینجا ڕووبەڕووى ئاڵنگارییەکان ببنەوە ، مەسروور بارزانى ، یەکێکە لەو سەرکردە و کارەکتەرانە سەلماندى بە ئیدارەدان و مامەڵەکردنێکى ژیرانە و لۆژیکانە ڕووبەڕووى کێشەکانى بەردەم گەل و قەوارەکەى ببێتەوە ، بۆیە لە ناو دۆخێکى سەخت و دژواردا هەنگاوى بەرەو پێشەوە نا ، لەڕووى گەشەپێکردن و کشتووکاڵ  و خزمەتگوزارى و ڕێگاو بان  وپرد و پرۆژى رووناکى و فریاگوزارى ئاو ، چەندین کارى گرنگى دیکە و دانانى تۆڕى چاودێرى کۆمەڵایەتى و کەرتى پێشەسازى و گرنگیدان بەگەشتیارى، هیوا و ئومێد و رووناکى بەخشییە گەل ونیشتیمانەکەى و بەدوژمنانى گووت پیلان و مووشەک و درۆن و جاش موورتەزەقەکانتان ناتوانێ گەشەسەندنى کوردستان بوەستێنێ، ئەوەش ئاماژەن بەوەى مەسروور بارزانى ، سەرکردەیەکى خۆڕاگر و بڵیمەتى نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لەناوچەکە و جیهانیشدا .

هەواڵی پەیوەندیدار

“تەحەددا و بوژانەوەی ناسیۆنالیزمی کوردی لە سەردەمی جیهانگیریدا”

دڵشاد

ئەوەی لە پەرۆشی گەل و نیشتیمانەكەیەتی ته‌نها بارزانییە

سەڵاح

كوردستانی خۆڕاگر به‌رامبه‌ر عێراقێكی فاشیزمی میلیشیایی سه‌رده‌كه‌وێ

سەڵاح