zagros news agency

‏‎پێکەوە ژیان و لێبوردەیی لە دیدی نێچیرڤان بارزانیەوە

‏‎بەهرە محەمەد
‏‎بەدرێژایی مێژوو هەرێمی کوردستان ناوچەیەک بووە بۆ پێکەوە ژیان و لێبوردەیی لە نێوان نەتەوە جیاوازەکان و ئاینە جیاجیاکان کە لەم هەرێمەدا بوونی هەیە ، کورد بەردەوام شانازی بەم پێکەوە ژیانە و لێبوردەییە کردووە کە لە ناوچەکە دا بوونی هەبووە ،
‏‎ئەم پێکەوە ژیان و لێبوودەییەیی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە ڕەگ و ڕیشەیەکی درێژی مێژوویی هەیە ،مالباتی بارزانی لە شێخ عبدولسەلامی بارزانیەوە دەستی پێکردوەو تا ئەمرۆش بۆتە بنەمایەکی یاسایی و ئەخلاقی لای دەسەڵاتی کوردی کە یەکێک لە پرنسیپەکانی مافی مرۆڤە کە خۆی لە پێکەوە ژیان و لێبوردەییەوە بینیوەتەوە ، جەنابی مستەفا بارزانی نەمر لەپاڵ خەباتو تێکۆشانی بۆ کوردستان هەمیشە بەرگریکارێکی سەرسەختی نەتەوە و ئاینەکان بووە کە لەکوردستاندا بوونی هەیە ، بەشێکی خەباتی خۆی بۆ پاراستن و پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و ئاینەکان تەرخان کردووە ،هەرئەمەش بوو بەسەرکردایەتی هێزێکەوە بە فەرمانی شێخ ئەحمەد بارزانی برای چوو بۆ باکووری کوردستان بۆ ڕزگارکردنی ئەرمەنەکان لە ژێر جینۆسایدی ئەوکاتی دەوڵەتی تورکیا توانی میرو چەندین ئەرمەنی لە باکوری کوردستان ڕزگاربکات ، هەر ئەم سیاسەتەش بوو لەگەل هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلولی مەزن چەندین پێکهاتەو و شۆرشگێری تر لەنەتەوە و ئاینەکانی تر پەیوەندیان بە شۆرشی ئەیلولەوە کرد و بوون بە پێشمەرگە ،چونکە شۆرشی ئەیلول شۆرشی هەموو نەتەوەو ئاینەکان بوو ،،ئەم سیاسەتە بەردەوام بووە لە کوردستان
‏‎سەرۆک بارزانیش لە شۆرشی ئەیلولەوە تا ئەمڕۆ بەردەوام جەختی لە پێکەوەژیانی هەموو نەتەوەو ئاینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە کردۆتەوەو لە چەندین دیدارو کۆبوونەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان ئاماژەی بەم پێکەوە ژیان و لێبوردەییە کردووە کە لە کوردستان بوونە هەیە
‏‎ئەگەر چی زۆر جار دووژمنانی کورد هەولیان داوە ناکۆکی ئاینی و پێکەوە ژیانی نەتەوەکان لە هەرێمی کوردستان تۆخبکەنەوەو کار بۆ هاندانیان بکەن بەڵام تا ئەمرۆش لە سایەی دەسەڵاتی کوردی حکومەتی هەرێم و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان جوانترین و باشترین نموونەی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی ئاینی و نەتەوەیی بونی هەیە ، هەموو جیهانیش شاهێدی ئەو پێکەوە ژیانە دەدات کە لە هەرێمی کوردستانەوە کراوە ، سەرۆک بارزانیش بەرگریکاری نەتەوە و پێکهاتە ئاینی و مەزهەبەکان بووە کە لە هەرێم بوونیان هەیە ، لای نەتەوە و ئاینەکانی تر هەمووکات سەرۆک بارزانیش بە پارێزەی مافەکانیان و بەرگریکار دەبینن لە پالپشتی کردنیان بۆ مومارەسەکردنی مافە ئاینی و نەتەوەییەکانیاندا
‏‎لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکایەتی کردنی حکومەت و دواتریش سەرۆکایەتی هەرێم ئەم پێکەوە ژیان و لێبوردنە بەردەوامی هەبووە ،چونکە لەوسەردەمەی نێچیرڤان بارزانی لەسەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم توانرا لە ڕێگەی پرۆژە یاسای نوێ و بڕیاردان لە گۆرانکاریکردن لە سیاسەتی پێشتر توانرا پێکەوە ژیان و لێبوردەیی لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورە بەخۆیەوە ببینێ بەتایبەتی لە ڕووی پەروەردەیی و ئازادی ڕادەربرین و گرنگی دانی زیاتر بە نەتەوەو ئاینەکانی تر. لە هەرێمی کوردستان
‏‎ئەم سیاسەتە ڕاست و ڕەوانەی نێچیرڤان بارزانی بەرامبەر ئاین و نەتەوە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان کە پەیرەو دەکرا لە حوکمداری کوردی ، بووە هۆکاری ئەوەی هەموو ئەو ئاین و نەتەوانەی لە هەرێمی کوردستان دەژین هەست بە ئاسودەیی و یەکسانی بکەن ، بۆیەکەم جاریش بوو ڕێگە درا بە خوێندن بەزمانی جیاجیا وەک قوتابخانە بە زمانی تورکمانی و مەسیحی لە چەندین ناوچەی کوردستانی بکرێنەوە ، بە شێوەی فەرمیش ئاینەکان لە کوردستان ڕێزیان لێگیراو ئازادی تەواویان هەبوو لەپەیرەو کردن و بانگەشەکردنی ئاینی و لێبوردەیی لە نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان
‏‎ئەم کارکردنە و سیاسەتەی لە هەرێمی کوردستان بەرامبەر ئاینەکان و نەتەوەکان پەیرەو کرا ، ئەمەش وایکرد دوای ئازادی عێراق هەرێمی کوردستان بوو بە وڵات و هەرێم و ماڵی هەموو ئەو ئاین و نەتەوانەی کە ڕووبەرووی مەترسی بوونەوە لە عێراق ، هەزاران خەلک لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد ، چونکە ئەم هەرێمە مافی تەواوی ئازادیی و پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە نێوان خەلک بەگشتی بوونی هەبوو ،
‏‎لە دیدی نێچیرڤان بارزانی هەمیشە کار بۆ پێکەوە ژیان و لێبوردەیی کراوە لە پرسی نەتەوەیی و ئاینی و پێی وابووە کە دەبێت هەرێمی کوردستان باشترین شوێن بێت لە ناوچەی ر
‏‎ڕۆژهەلاتی ناوەراست بۆ پێکەوەژیان و رێزگرتن لە مافە ئاینی و نەتەوەییەکان ، ئەمەش بۆ جیهان سەلمێنراوە کە هەرێمی کوردستان باشترین شوێنی پێکەوەژیانە لە ناوچەکانی تری رۆژهەلاتی ناوەراستدا

‏‎دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و سوریا دیسان هەرێمی کوردستان بوو بە باشترین شوێن کە خەڵک ڕووی تێبکات و هەزاران خەڵک لە سوریا و عێراق ئاوارەی ئەم هەرێمە بوون بەتایبەت ئەو نەتەوە و کەسانەی کە ئاین و مەزهەبیان جیاواز بوو ، چونکە بەشێکی زۆری کوردانی ئێزیدی و کریستیانەکانی موسل و مەزهەبی شیعەکان لە ژێر داگیرکاری داعش جینۆسایدکران و ئەوانەی ڕزگاریان بوو ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد
‏‎بۆئەوانەی ڕوویان لە هەرێمی کوردستانکرد بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی بریاردرا هەموو پاڵپشتیێکیان بۆ بکرێت لە نیشتەجێبوون و بایەخ پێدانیان لە دابینکردنی ژیانێکی شایستە بەهۆی ئەم پالپشتیەش زۆربەی ئاوارەکانی شەڕی داعش روویان لە هەرێمی کوردستانکرد، تاوایلێهات ژمارەی ئاوارەکان گەیشت بە سێ ملیۆن کەس ،جگەلەمەش هەر لە ر
‏‎ڕۆژی هاتنی داعش بۆ شنگاڵ و جینۆسایدکردنی کوردانی ئێزیدی نێچیرڤان بارزانی هەموو توانای حکومەتی هەرێمی خستەگەر بۆ رزگار کردنی ئێزیدیەکان لە دەستی داعش چ لە ر
‏‎ڕووی ڕزگارکردنی خاکەوە تاڕزگارکردنی ئەوکەسانەی داعش ئەنفالیکردن ،
‏‎ئەم سیاسەتەی نێچیرڤان بارزانی کە پەیرەوی دەکرد بووە مایەی دڵخۆشی و سوپاسکردنی وڵاتان بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەر ئەمەش بوو چەندین سەرۆک سەردانی هەرێمی کوردستانیانکرد ، پاپای فاتیکان هات بۆ هەولێر و زۆر بە شانازیەوە ئەم پێکەوەژیان و گرنگیدانەی دەسەلاتی کوردی بەگرنگ زانی و سوپاسگوزاری هەرێمیشی کرد لە پاڵپشتی کردنی کریستیانەکان
‏‎نێچیرڤان بارزانی بە کەسایەتیەکی میانڕەو و سیاسەتوانێکی نێودەوڵەتی هەژماردەکرێت و خاوەن دیدێکی تایبەتە بۆ پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە نێوان خەلکی هەرێمی کوردستان ، لەئێستاشدا چ لەسەرۆکایەتی هەرێم و چ وەک سەرۆکی هەرێم توانیویەتی نموونەیەکی جوانی حوکمڕانی پێشکەش بکات لەگەڵ کۆی پێکهاتە و ئاینەکان و حیزبە سیاسیەکان ، ئەم دیدەی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پێکەوەژیان و لێبوردەییەوە بۆتە مایەی دڵخۆشی بۆ هەموو خەلکی کوردستان و لەسەرئاستی نێودەوڵەتیشەوە ڕێزی زۆری لێگیراوە ، کە هەموومان شانازی بە بوونی ئەم سیاسەتە دروستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمەوەدەکەین

هەواڵی پەیوەندیدار

ژن و قۆناغێکی تازە لەخەباتی نەتەوایەتی گەلی کوردستان

یاسین

پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتیمانپەروەری هەموو تاکێکی دڵسۆزی کوردستانە

دڵشاد

نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی کورستان سزادانی حکومەتی هەرێمە یاخود سزادانی تەواوی گەلی کوردستانە

یاسین