zagros news agency

‏‎پرسی یەکڕیزی ناوماڵی کورد لە گوتارەکانی نێچیرڤان بارزانیدا

‏‎بەهرە محەمەد

‏‎وەک خوێنەرێک و هاوڵاتییەکی ئەم هەرێمە، بەردەوام
‏‎لەڕێگەی تۆڕی ئێکسی نێچیرڤان بارزانی گوتارەکانی سەرەکی هەرێم دەبینم ، کە لە زۆربەی بۆنەو ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و جیهان نێچیرڤان بارزانی پەیامی خۆی لە ڕێگەی تۆڕی ئێکس بڵاوکردۆتەوە ،یان قسەی خۆی کردووە چونکە تۆڕی ئێکس وەک فەرمیترین تۆڕی کۆمەڵایەتیەکانی سۆشیال میدیا دادەنرێت ، ئەوەی لە تۆڕی ئێکس بلاودەبێتەوە زیاتر پەیامی فەرمین کە زۆربەی سەرۆک و کەسایەتیە جیهانیەکان بە پلەی یەک ئەم پێگە ئەلیکترۆنیە بەکاردێنن لە بلاوکردنەوەی گوتارەکانیان
‏‎ئەوەی بەلای منەوە گرینگ بوو لە تۆری ئێکسی نێچیرڤان بارزانی زیاتر پرسی یەکڕیزی ناومالی کورد بوو چونکە خودی نێچیرڤان بارزانی لە زۆربەی گوتارەکانیدا جەختی لە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کورد کردۆتەوە چ لە ناوخۆی کوردستان یاخود لە بەرامبەر پرسە چارەنووس سازەکانی دەرەوەی هەرێم ،
‏‎نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم زۆر بە پەرۆش بووە بۆ بوونی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی ناوماڵی کورد ،لەم پرسە گرنگەشدا زۆر کاری جدی کردووە بۆ بوونی یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی لە ناوخۆی کوردستان
‏‎ئەوەی ڕۆژانەش کە دەبینین یاخود لە گوتارەکانی نێچیرڤان بارزانی بەڕوونی دیار دەکەوێت کە پرسی یەکڕ
‏‎یزی کورد لە پێشینەی کارەکانی بووە ، لەڕووی واقعيشەوە دەبینین کە سەرۆکایەتی هەرێم بەردەوام بووەتە شوێنی متمانەکردن و چەترێک بۆ یەکڕیزی کورد ، ئەوەی لە گوتارەکانی سەرۆکی هەرێم زۆر بە روونی دیارە کە هەرێمی کوردستان سەرەڕای بوونی چەندین پارتی سیاسی و چەندین نەتەوەی جیاواز و چەندین ئاینی جیاجیا کە لەم هەرێمە بوونیان هەیە بەلام تاڕاددەیەکی زۆر باش ئاماژە بە یەکریزی و پێکەوە ژیان و یەکهەلوێستی کراوە کە هێمایە بۆ مانەوەی هەرێمی کوردستان و ئەو پێشکەوتنەی لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە ،
‏‎گوتارەکانی نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی ئێکس گرنگی و بایەخی ئەو تۆی هەیە لە ناوخۆ و لە سەر ئاستی دەرەوەدا چونکە گوزارشتە لە گوتاری نەتەوەیەک و هەرێمێکی دیاری کراودا ،سەرۆکایەتی هەرێم کە نوێنەرایەتی هەرێم دەکات لە ئاراستەکردنی ڕای ئەم هەرێمە بەرامبەر بە جیهانی دەرەوەدا ،هەر بۆیا گوتارەکانیش بوونەتە گوتاری هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی ،ئەوەی لەنزیکەوە گوتاری سەرۆکی هەرێم ببینێ یاخود لە رێگەی کەنالەکانی ڕاگەیاندن گوتارەکان گوێبیست بێت بۆی دەردەکەوێت کە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم هەلگری ئەم پەیامەیە و یەکریزیەی هەرێم بووە کە لەرێگەی تۆری ئێکس بلاو کراونەتەوە،
‏‎لەسەر ئاستی ناوخۆیشدا نێچیرڤان بارزانی لە رێگەی گوتارەکانی دا لە سەرجەم پرسە گرنگەکان و بۆنە تایبەتیەکان و رووداوەکان گوتاری خۆی هەبووە ،زۆر جاریش لە رێگەی تۆری ئێکسە وە نێچیرڤان بارزانی گوتارەکانی ئاراستەی کەسایەتی و پارتەکوردیەکان دەکات یاخود ئاماژە بە نوێنەرایەتی ئەوانیش دەکات لە رووداوەکاندا، ئەوەی جێی دلخۆشیە بۆ ئەم هەرێمە بەڕوونی لە گوتارەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبینین کە گوتارەکان گوتاری فەرمی و گشتین و دوورن لە گوتاری تاکە کەسی و حیزبی ،
‏‎لەهەموو ئە گوتارانەی لە لاپەڕەی تۆڕی ئێکسی نێچیرڤان بارزانی بلاوکراونەتەوە گوتاری زۆر گرینگ و مانادارن لە بارەی رووداوە گەورەکان و پرسە ناوخۆیەکان ،ئەم گوتارانەش زۆر پەیوەستن بە پرسە نە تەوەییەکان لە سەرئاستی ناوخۆی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەوە ،ئەوەی بەلای خەلکەوە گرنگە لە گوتارەکانی نێچیرڤان بارزانی ڕەنگیداوەتەوە چ لە ڕووی چارەسەری کێشەکان و یەک دەنگی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی هەرێم لەسەرئاستی دەرەوەی هەرێم ،
‏‎چونکە لەم رۆژگارەدا هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت و بەجۆرێک مەترسیەکان زۆر زیاتر بوونە لە چاو ڕابردوودا ، بۆیا ئەم یەک دەنگی و یەکریزی کورد لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان گرینگ بووە لە دیدی نێچیرڤان بارزانی و لە گوتارەکانی دا بە ئاشکرا ئاماژەیان پێکراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی ؛ هونه‌ری سیاسه‌ت،دیپلۆماسی،یه‌كڕیزی وته‌بایی

سەڵاح

مانۆرى ژيرانه‌ى نێچیرڤان بارزانی و سەرکەوتنێكى ناوازه‌ى دیپلۆماسییەتی کوردی

دڵشاد

بڕیارەکەی پارتی بۆ ؟

دڵشاد