zagros news agency

مەسروور بارزانى سەرکردەیەک هەرگیز مێژوو لە بیرى ناکات

 

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

 

کردنەوەى قۆفڵى بۆرى نەوتى کوردستان و هەناردەکردنەوەى بۆ بازارەکانى جیهان ؛کۆتایی بەو گەمارۆیە ناڕەوا و نادەستوورى و نایاساییەى دەسەڵاتدارانى عێراق هێنا کەماوەى زیاتر لە دوو ساڵە زیاتر لە 35 ملیارد دۆلار زیانى گشتى بە کوردستان وخەڵکى عێراقیش گەیاند .

گرنگى ئەم ڕێککەوتننە ستراتیژییە لەوەدا ، هەنگاوێکى گەورەیە بۆ هەرێمى کوردستان ، لەچوارچێوەى دەستوور بۆ هەناردەکردن و فرۆشتنى نەوتى کوردستان ، هیچ پاساو و گرفتێکی یاسایی لەبەردەم هەناردەکردنى نەوتى کوردستان نەمایەوە بەتایبەت پرسى بودجە و مووچەى خەڵکى کوردستان کە ساڵانێکى زۆرە بەهۆى سیاسەتى فاشیزمەکانى عێراقەوە وەک کارت و چەکێک سزاى بەکۆمەڵکى هاووڵاتیانى کوردستان دەدەن

بە پێى ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژییە ، کوردستان رۆژانە 240 هەزار برمیل نەوت ، رادەستى بەغدا دەکات ئەوە بەڕێگەى کۆمپانیایی بە بازارکردنى نەوت ( سۆمۆ)، لەبەرانبەر عێراق بودجە و مووچەى کوردستان دابین دەکات ،ئەوەش وا دەکات سەقامگیرى ئابوورى و دارایی لە کوردستان بێتەئاراوە و بازار و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان گەشەسەندنى زیاتر بەخۆیەوە ببینێت ؛ هەروەها دابینکردنى داهاتێکى بەردەوام دڵنییاییەک دروست دەکات لەوە دەسەڵاتدارانى عێراق چیتر هیچ پاساو و بیانوو بۆ نەناردنى ماف و شایستەداراییەکانى کوردستان نەهێنەوە

ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژییە ، دڵنییاییە بۆ پاراستنى دەسەڵات و سەروەرى هەرێمى کوردستان لە بوارى نەوت و غازدا ، وێراى ئەوەى کە نەوت بۆ فرۆشتن رادەستى سۆمۆ دەکرێت ، بەڵام ئەوە هیچ ئەو مانایە ناگەێنێت کوردستان سەروەرى و دەسەلاتى بە سەر کەرتى نەوت و غازدا لە دەست دا  بێت ، بە پێى ئەو ڕێککەوتنە وەزارەتى سامانە سروشتییەکان رۆڵى سەڕەکى خۆى لە بەڕێوەبردنى هەموو کێڵگە نەوتییەکان دەپارێزێت ؛ هەروەها وبوارى وەربەرهێنان لە کەرتى نەوت و غازى کوردستان زیاتر دەکات ، بەتایبەت ئەو کاتەى ژینگەیەکى یاسایی و کارگێرى و دەستوورى فەراهەم بێت ؛ ئەمەش وادەکات کە کوردستان زیاتر بەرەو بوژانەوە بروات و خۆشگوزەرانى زیاتر فەراهەم بێت

هەروەها ئەو ڕێککەوتنە ستراتیژییە وادەکات ، کۆتایی بە ناکۆکی  وکێشەى یاسایی نێوان هەولێر و بەغدا بێت بەتایبەتى لە کەرتى نەوت و غازدا ، ئەوە هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەى گوشارە دەرەکییەکان لە سەر کوردستان ، بەتایبەتى لەلایەن وڵاتانى دراوسێ و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانیشەوە

ئەوەى جێگەى سەرنج و هەڵوەستەکردنە ؛ ماوەى چەند ساڵە ، مەسروور بارزانى ، وەک سەرکردەیەکى بڵیمەت و کەسایەتییەکى و کاریگەرى لەڕووى سیاسى ودیپلۆماسییەوە ، سەرۆکایەتى حکوومەت دەکات ، بەتایبەت لەو کاتانەى کوردستان ڕووبەڕووى قەیران و گرژى و گوشار و پەڵاماردان و گەمارۆ لەلایەن دژە پارتى و بارزانیی بووە و هەمووان گرەویان لە سەرکەوتنى قەوارەى کوردستان و حکوومەتەکەى مەسروور بارزانى دەکرد و چەکی ئابووریان و سیاسى و تابوورى پێنجەم و بەکرێگیراوى زۆریان بۆ لێدانى پێگەى کوردستان بەکارهێنا ، هەڵبەت بە پاڵپشتى دەرەکى و ناحەزانى کورد ، بەڵام ئیرادە و خۆراگرى مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان توانى گرێکوێرەکان چارەسەر بکات و گرەوە و خەونى نەیارانى ناوخۆیی و دەرەکى شکست پێهێنا .

ئەم سەرکەوتنە لە ئەنجامى ئەو هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییانەى سەرۆکوەزیرانى کوردستان بوو ، کە بەردەوام هەوڵى دۆزینەوەى چارەسەرێکى گونجاوى بەڕێگەى لۆژیک و گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق دەدات ، هەروەها سەردانەکانى بۆ ئەمەریکا و  وڵاتانى کەنداو ، وایانکرد هەموو ئەو کۆسپ و ئاستەنگانە تێکبشکێنرێت و ماف و دەستکەوتەکانى حکوومەتى کوردستان پارێزراو و بگەرێتەوە

بۆیە، کاتێک کوردستان خاوەن ، کەسایەتى و سەرکردەیەکى لێهاتوویی وەک مەسروور  بارزانى بێت و لە ناو سەختترین هەلومەرجەکاندا قەوارە و دەستکەوتەکانى کوردستان و مووچە و بودجەى کوردستان مسۆگەر بکات ، ئەوا هەرگیز مێژوو لە بیرى ناکات ؛ بەتایبەت کوردستانێکى بەهێزتر و گەشەسەندووتر لە سایەى هەوڵ و ماندووبوونەکانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان ،مەسروور بارزانى مسۆگەرە . چونکە ئەو ڕێککەوتنەى هەردوو حکوومەتى کوردستان و حکوومى فیدراڵى عێراق و بەتایبەتى هەناردەکردنەوەى نەوتى کوردستان وادەکات بازارەکانى کوردستان گەشەسەندنى زیاتر بەخۆیانەوە ببینن و پرۆژەى زیاتریش بونیات بنرێت و داهاتى کوردستانیش زیاتر بێت ئەمەش دەبێتە سوودگەیاندنى گشتى و سەردەمێکى نوێى خۆشگوزەرانى و بەتایبەت کە چارەسەرکردنى کێشەى دۆسیەى نەوت ، سەرنجى زیاترى وەبەرهێنەرانى بیانى بۆ لاى خۆیدا رادەکێشێت ، بۆ زیاتر پەرەپێدانى کەرتى ئابوورى و بازرگانى و هتد ..

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سایەی لیستی پارتیدا بنەماکانی بەیەکەوە ژیان بەهێزتر دەبێت

دڵشاد

پێگەی کورد لە جیهانی ئەمڕۆدا

دڵشاد

پارتی هێزوداینەمۆیە بۆ كوردوكوردستان

سەڵاح