zagros news agency

سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردە

بەهرە محەمەد

جیاواز لە هەلبژاردنەکانی تر ، هەلبژاردنی ئەم جارەی عێراق بۆ هەموو لایەک گرنگی و کاریگەری خۆی هەیە ، چونکە هەموو جیهان و ناوچەکە چاویان لەسەر دەرئەنجامی ئەم هەلبژاردنەیە ، بەتایبەتی بۆ بنیادنانی عێراقی داهاتوو چونکە زۆر باس لە بوونی گۆڕانکاری تازە دەکرێت لە پێکهاتەی سیاسی عێراق، بۆیە هەموو هێزە سیاسیە بەشداربووەکان بە گروتینێکی گەورەوە هەول دەدەن زۆرترین کورسی پەرلەمان بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن تا لە داهاتوودا بەهێزو قورسایی زۆرەوە بەشداربن لە حکومەت و دەسەڵاتی حوکمرانی عێراق .
ئەوەی بۆ کوردیش گرنگە بە پلەی یەکەم سەرکەوتنی لیستی پارتیە چونکە پارتی چ لە ڕابروو و چ لەداهاتوودا تاکە هێزی کوردیە کە نوێنەرایەتی راستەقینەی گەلی کورد و قەوارەی هەرێمی کوردستان بکات ، هەر پارتیشە دەتوانێت ئەو هێزە بێت کە لەبەرامبەر لایەنە غەیرە کوردەکان بوەستێ و بە ئازایانە و بەرگری لە مافی گەلی کورد بکات ،هەربۆیە سەرکەوتنی پارتی مانای سەرکەوتنی کوردە ، لەبەر ئەوەی پارتی چ لە ناوخۆی کوردستان و چ لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان وا پێناسە دەکرێت کە خاوەنداری ئەم هەرێمە و نوێنەرایەتی نەتەوەی کورد دەکات بۆ بەدەستهێنانی مافی ئەم میللە تە .
لەم رۆژانەش لە بانگەشەی لیستی پارتی لە هەولێر جەنابی سەرۆک بارزانی تاکە سەرکردە بووە بە راشکاوانە پەیامی خۆی گەیاندە هەموو عێراق و جیهان لە بارەی بەرگریکردن لە کورد و کوردستان و خاکە پیرۆزەکەی جەنابی سەرۆک بە ئاشکرا گوتی کەرکوک کوردستانیە و خاکی کوردە ، ئەمەش مانای زۆر هەلدەگرێت کە پارتی ئەو هێزەیە دەتوانێت ئەوە بسەلمێنێ کە تاکە هێزە لە کوردستان نوێنەرایەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی کورد بکات.
جەنابی سەرۆک لەو بانگەشەو دیدارانەیدا چەند پەیامێکی بۆ هەموو خەلکی کوردستان و عێراق رونکردەوە کە پارتی دەستبەرداری کەرکوک نابێت و دەست بەرداری بەدیهێنانی مافەکانی هەرێمی کوردستانیش نابێت ، جەنابی سەرۆک بارزانی تاکە سەرۆکە بە ڕاشکاوی رەخنەی لە سیاسەتی ئێستای عێراق گرت و ئاماژەی بە چەند پیلانێک کرد کە دژی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد جێبەجێکراون بۆ بچوککردنەوەی قەوارەی هەرێم ، چ لە رێگەی خۆ دزینەوە لە جێبەجێ کردنی دەستور و دانانی یاسایەکی هەلبژاردن لە بەرژەوەندی چەند لایەک و بڕینی قوت و مووچەی خەلکی هەرێمی کوردستان .
هەر لە گوتاری بانگەشەی هەلبژاردن نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دڵنیایی و تەئکیدی لە بەدەسهێنانی زۆرترین دەنگ کرد لەم هەلبژاردنە کە ئامانج ئەوەیە بگاتە سەروی یەک ملیۆن دەنگدا ئەوە بە پشت بەستن بە جەماوەری هەرێمی کوردستان ودەنگدەری پارتییە کە ئامادەن پالپشتی لە لیستی پارتی بکەن ، چونکە لیستی ٢٧٥ ی پارتی ئەو لیستەیە کە دەتوانێت نوێنەرایەتی کورد و کوردستان بکات و ئەو لیستەش بەوە ناسراوە کە لیستی کورد و کوردستانیە ، جەنابی نێچیرڤان بارزانی ئەوەی بەخەلکی هەرێمی کوردستان گوت کە سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی کوردە ، چونکە لە دنیای دەرەوەدا پارتی بەوە ناسراوە کە خاوەنی هەرێمی کوردستانە و بەبێ پارتیش ناتوانرێت خواستی ئەم هەرێمە بەدی بێت ،
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بە بەهێزبوونی پارتیکرد کە هۆکارێکە بۆ بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان ، ئەوەی نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی پێدا کە پارتی بەهێزبێت لە بەرژەوەندی خەڵک و هەرێمی کوردستانە چونکە پارتی ئەو هێزەیە کە ئامانجی بنیادنانی هەرێمێکی پێشکەوتوو سەربەخۆیە بۆ ئەوەی هەموو خەلکی تری کوردستان بەئارامی و خۆشگوزەرانی تێدا بژن .
لە پال گوتاری جەنابی سەرۆک و جەنابی نێچیرڤان بارزانی گوتاری مەسرور بارزانیە کە پیشانی هەموو هەرێمی کوردستان وعێراقی دا کە لەو ماوەیەی پارتی سەرۆکایەتی حکومەتی کردوە چ لە رابردوو ئێستا چەندین پرۆژەی ستراتیژی و گرنگی پێشکەشی خەلک کرد بۆ ئەوەی بە کردوە بیسەلمێنێ کە پارتی ئەو هێزەیە بە کردەوە خزمەتی خەلک دەکات و هەر پارتیشە دەتوانێت کوردستان بنیاد بنێت و ولاتێک دروست بکات کە ببێتە جێی شانازی بۆ هەموو خەلکی کوردستان ، مەسروربارزانی چ وەک جێگری سەرۆک و چ وەک سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە و پێشکەوتنانەدا کە لە حکومەتەکانی رابردوو بە سەرۆکایەتی پارتی بەرنامە و پلانی بۆ دارێژراوە ئەمرۆ بەرهەمەکەی دەبینن و لە داهاتووش بەرهەمی ئەو خزمەت و پرۆژە ستراتیژانە دەبینن کە دەبنە سەرچاوەی خۆشگوزەرانی بۆ خەلکی هەرێمی کوردستان ، مەسروربارزانی ئەوەی بەخەلکی هەرێمی کوردستان گوت کە پارتی لە هەرکوێ بێت ئاوەدانی و پێشکەوتن لەوێیە و ئەمرۆش سەربەرزین کە لەناو خەلک داین و هەموو خەلکی هەرێمی کوردستانیش کارو پرۆژەکانی حکومەت دەبینێت کە پارتی سەرکردایەتی دەکات و هیچ هێزێکی ناتوانێت رێگری لە وەستان و ساردکردنەوەی حکومەت بکات لە خزمەتکردن ،هەربۆیە بە هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان دەلێین کە سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کورد و کوردستانە

هەواڵی پەیوەندیدار

نمەکحەرام مەبن بەرامبەر هەولێر

یاسین

هەتا ماڵ وەستابێت مزگەوت حەرامە

یاسین

دەقی رێککەوتننامەی پاریس و لێکەوتەکانى بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان

دڵشاد