ڕێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ڕاپه‌رینه شكۆداره‌كه‌ی ساڵی 1991 گه‌لی كوردستان وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی خه‌باتی براڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد و شۆرش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی هه‌ژمار ده‌كرێت ، بۆ یه‌كه‌م جار توانیی شۆڕش و به‌رخودانی كورد بگه‌ێنێته ئه‌نجام ئه‌ویش ڕزگاری خاك و نیشتیمان و گه‌لێك بوو چه‌ندین ساڵ بوو به‌ده‌ست زۆداری و سته‌مكارییه‌كانی ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه تووشی نه‌هامه‌تی وكاوڵكاری و كۆمه‌ڵكوژی و هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه و تواندننه‌وه وگۆڕینی دیمۆگرافیا ببووه
ئه‌م پێشهات و ڕووداوه مێژووییه له وه‌ڵامی ئیراده‌ی پۆڵاینی گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر به‌یه‌كێك له دڕنده‌ترین ڕژێمه دیكتاتۆرییه‌كان سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو ، كه‌تێیدا گه‌لی كورد به پشتیوانی خوا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانییان هاوسه‌نگی هێز له به‌رژوه‌ندی دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بگۆڕن . بۆیه ڕاپه‌ڕین پڕۆسه‌یه‌كی هه‌مه‌ڕه‌هه‌ند بوو ،به‌تایبه‌تی له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازانه و تێكشكادندان و سڕینه‌وه‌ی تاریكی و هه‌موو كۆت و زنجیرانه بوو گه‌لی كوردیان به ئامانج گڕتبوو به‌ره‌و ڕووناكی و ئازادی
به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مێژوو و پێشبینیه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ، له داستانی نه‌به‌ردی خۆاكورد له ساڵی 1988 بۆ تێكچونی ڕه‌وشی عێراق و ئینجا گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و دواتر ئاماده‌كانرییه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان ، یان به‌ره‌ی كوردستانی ، ڕێنه‌مایكردن و دانانی نه‌خشه و پلانی وردبینانه و ناردنی په‌یام بۆ هه‌موو هێزلایه‌نه‌كانی سه‌ربه عێراق وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ، هه‌روه‌ها به‌سه‌رنجدان به هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌و كاته ، بینیمان شكستی سوپای عێراق له شه‌ڕی كوێت و ئینجان لاوازی ده‌زگه ئه‌منییه‌كان ، وایانكرد زه‌مینه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كه بێته ئاراوه و له‌هه‌مانكاتیشدا له ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه تا كه‌ركووكی دڵی ، له هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌ك چیرۆك ومێژووی خۆڕاگری تۆمار كرد ،ئه‌وه‌شئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی كه پارتی دیموكراتی كوردستان ، به‌رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پێشه‌نگ و ئه‌ندازیاری ڕاپه‌ڕین و ئه‌زموونی ئه‌مڕۆی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو
داستانی ڕاپه‌ڕین به گیانبه‌خشی هه‌زاران شه‌هید ڕێگه‌یان خۆشكرد بۆ دروستبوونی ئه‌مڕۆی قه‌واره‌ی هه‌رێمی یاسایی وده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌م قۆناغه به خاڵی هه‌ره گرنگی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان سه‌رده‌می سته‌مكاری و زۆرداری و سه‌رده‌می بونیانتانه‌وه‌ی شوناسی كورد هه‌ژمارده‌كرێت و چونكه گه‌لی كورد توانی به‌شێوه‌یه‌كی كرده ئیداره‌ی خۆی بكات و خۆشی به‌ڕێوه‌ببات
سه‌رۆك بارزانی ،وه‌ك ئه‌ندازیار و نه‌خشه‌ڕێژی وكاره‌كته‌رێكی به‌هێز و توانا ، توانی گشت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ژێر یه‌ك ڕه‌شمانڵدان كۆبكاته‌وه و دواتر به‌هه‌ماهه‌نگی له ناوشاره‌كانی كوردستان شۆڕشێك له‌دژی ڕژێمی به‌عسی رووخا‌و به‌رپا بكات و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا بڵێسه‌ی ئاگری ڕاپه‌ڕین و ئازادی بگه‌ێنێته سه‌رانسه‌ری
به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لاپه‌ره‌كانی مێژوو و هۆكاری ڕاپه‌رین ، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌بوو به خۆڕاگری گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر به دڕندانه‌ترین هێرشه‌كان ، چونكه چیاكان وه‌ك هه‌میشه ببوونه ئامێز و قه‌ڵایه‌تی پۆڵایین له‌لایه‌ك پارێزگاری له پێشمه‌رگه و هه‌میشه شوێنك بۆ دارشتنی نه‌خشه و پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر دوژمنان كورد له نێو شاره‌كانی كوردستان ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد رۆژ به رۆژ دوژمنان به‌رانبه‌ر به ئیراده‌ی به‌هێزی گه‌لی كورد لاواز بن و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو توانی هێڵێكی به‌گریی به‌هێز دروست بكات و دوژمنان تێكبشكێنێت و ڕێگه خۆش بكات بۆ ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد له‌ساڵی 1991
ڕاپه‌رینه‌كه‌ی گه‌لی كورد، ته‌نیا رووداوێكی نێوخۆی نه‌بوو ، به‌ڵكو بووه هۆی ئه‌وه‌ی جیهان به دیدگایه‌كی جیاوازتر له جاران بڕوانێته دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد و پرسی سیاسی و مێژوویی و مرۆیی گه‌لی كورد بگه‌ێنێته ناوه‌نده بریار به‌ده‌سته‌كانی جیهان . هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به‌دركردنی بڕیاری 688 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ،به‌خێرایی وه‌ڵامی ڕاپه‌رین و كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی گه‌لی كورد درایه‌وه ، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی سیاسی و مێژوویی و دیپلۆماسی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی كورد به‌دیهات
ڕاپه‌رین توانی خه‌باتی چه‌كداری بگۆڕێت بۆ خه‌باتی شارستانی دیموكراسی و داوای بانگه‌وازییه مێژووییه‌كه‌ی سه‌رۆك مسعود بارزانی له شاری كۆیه ، ببیته هه‌وێن و دارێژه‌ی به‌رنامه‌ی حكوومرانی كه خۆی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه و پێكهێنانی په‌رله‌مانی وحكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دواتر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ه‌ئو ئاڵنگاریی و پیلانگێرییانه ببێته‌وه كه دژی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدران ، هه‌روه‌ها له رووی ئاستی دیپلۆماسی وسیاسییه‌وه ،په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و دانپێدانانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنڕێت
هه‌روه‌ها پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانییه ، ئه‌م داستانه فێری كردین كه ئیراده‌ی گه‌لی له هنه‌موو هێزێكی چه‌كداری به‌هێزتره به‌تایبه‌تی كاتێك به‌ره‌و ئامانجێكی پیرۆز هه‌نگاو ده‌نێت ، بۆیه ڕاپه‌ڕین ته‌نها بۆ گۆڕینی سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو ، به‌ڵكو گۆڕینی زێهنییه‌تی تاكی كورد بۆ تاكێكی خاوه‌ن بڕیار وئازاد ، گرنگه ئه‌م مێژووییه پڕسه‌وه‌رییه راپه‌رین به ژیرانه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بگوازینه‌وه و پێیان بڵێن ئه‌م قه‌واره و ده‌ستكه‌وتانه به‌رهه‌می خه‌باتی ده‌یان ساڵه و قوربانیدانی هه‌زاران كورده كه به‌خوێنی ئاڵیان لاپه‌ره‌كانی مێژووییان نووسیوه‌ته‌وه وهه‌رگیزیش كاڵ نابێته‌وه
ئه‌م ئه‌زموونه به‌ڕابه‌رایه‌تی بارزانی ، وه‌ك هه‌میشه كاری و خه‌باتی

