zagros news agency

دادگە سزای بەندکردنی بەسەر کارل رینشدا سەپاند

دادگەیەکی ئەمریکا سزای بەندکردنی بۆ ماوەی 30 مانگ بەسەر دەرهێنەر کارل رینشدا سەپاند، دوای ئەوەی بە تاوانبار ناسرا لەبارەی بەکارهێنانی ئەو پارانەی بۆ بەرهەمهێنانی کارێکی تەلەفزیۆنی بۆ سەکۆی نتفليکس تەرخانکرابوون.

ئەم دەرهێنەرە کە پێشتر فیلمی “47 Ronin”ی لە 2013 بەرهەمهێناوە، تێوەگلاوە لە بەفیڕۆدانی ملیۆنان دۆلار کە لە سەکۆی نتفليکس وەریگرتبوون بۆ دروستکردنی زنجیرەیەکی خەیاڵی زانستی.

سەرەتای کێشەکە بۆ ساڵی 2020 دەگەڕێتەوە، کاتێک کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئەم دەرهێنەرە بڕی 11 ملیۆن دۆلاری وەک بودجە بۆ پڕۆژەیەک بە ناوی “White Horse” وەرگرت کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ “Conquest”، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە پارەکان بۆ مەبەستی سەرەکی خۆیان بەکارنەهێنراون.

مەکتەبی داواکاری گشتی لە مانهاتن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، رینش پەنای بردووەتە بەر وەبەرهێنانی مەترسیدار لە بازاڕی پشکەکان و دراوە دیجیتاڵییەکاندا، هەروەها بەشێکی زۆری پارەکانی بۆ کڕینی کەلوپەلی کەسیی گرانبەها بەکارهێناوە.

لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کردووە کە ئەو کەلوپەلانە پێکهاتوون لە جلوبەرگ و مۆبێلیاتی شاهانە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی فێراری سوور و چەند ئۆتۆمبێلێکی رۆڵس رۆیس. دادگا بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتنی 11 ملیۆن دۆلار لە پارەکانی ئەم دەرهێنەرە.

تیمی بەرگری لە دەرهێنەرەکە لەو بڕوایەدایە، رینش لەو ماوەیەدا بەهۆی کێشەی جیابوونەوەی هاوسەری و گوشاری دەروونییەوە تووشی بارودۆخی سەخت بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. دورتموند بردیەوە و یۆڤانتۆسیش بە خاڵێک ڕازیبوو

یاسین

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەی دانانی سەرەبلۆک و کردنەوەی شەقامی لە زەوییەکانی ” گەڕەسۆر ” بەسەرکردەوە

سەڵاح

شێخ شاباز لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیر كرا

سەڵاح