زەماوەندی تایلۆر سوێفت و ترافیس کێڵسی بوو بە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین رووداوە هونەری و میدیاییەکان لە ساڵی 2026، دوای ئەوەی تێچووی ئاهەنگەکە بە نزیکەی 15 ملیۆن دۆلار خەمڵێندرا، ئەمەش بە تەواوی ڕەنگدانەوەی ئەو شاهانەییە دێت کە دەوری بۆنەکەی دابوو.
تۆڕی سی ئێن ئێن، لەبارەی بابەتەکەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەشە هەرە گەورەکەی بودجەکە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاهەنگەکە و زامنکردنی تایبەتمەندی میوانەکان تەرخانکرابوو، ئەمەش لە ڕێگەی ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەوە بوو کە تیمە تایبەتەکانی پاراستن و قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایل لە ناو هۆڵەکە لەخۆدەگرێت، هاوشانی ڕێککەوتنی نهێنی بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی وێنە و ڤیدیۆکان.
هۆڵی مادیسۆن سکوێر گاردن لە شاری نیویۆرک میوانداری ئەم بۆنەیەی کرد کە نزیکەی هەزار میوان لە ناودارانی هونەر، وەرزش، بنەماڵەی هەردوو بووک و زاوا و هاوڕێ نزیکەکانیان تێیدا ئامادەبوون، تا ببێتە یەکێک لە گەورەترین زەماوەندە تایبەتەکان کە ئەمریکا لە ساڵانی دواییدا بە خۆیەوە بینیویەتی.
دەرکەوتنی بووکیش سەرنجی ئامادەبووانی ڕاکێشا کاتێک تایلۆر سوێفت جلی بووکێنێیەکی ناوازەی لە دیزاینی دیۆر پۆشیبوو، لەگەڵ پێڵاوێکی کریستیان لۆبوتان و خشڵی کارتیێ، لە کاتێکدا ترافیس کێڵسی بە پۆشاکێکی کلاسیکی تایبەت لە دیۆر دەرکەوت.
شارەزایانیش لەو بڕوایەدان، ئەم قەبارە گەورەیەی خەرجکردن جێی سەرسوڕمان نییە بەهۆی پێگەی جیهانی هەردوو هاوسەرەکەوە.

