zagros news agency

دەشتی کەلهوڕی سروودێک پێشکەش بە خانەقین دەکات

هونەرمەند دەشتی کەلهوڕی بەرهەمهێنانی سروودێکی نیشتمانی تایبەت بە دشاری خانەقینی باکووری کوردستان راگەیاند.

دەشتی کەلهوڕی بە میدیاکانی راگەیاند: سروودی نوێی خانەقین بە شانازی و خۆشحاڵییەوە، مژدەی بەرهەمێکی هونەری نوێتان پێ دەدەین؛ سرودێک بۆ شارە دڵخوازەکەمان خانەقین، شارێک کە لە هەناوی مێژوو، فەرهەنگ، هونەر و خەباتدا شوێنێکی تایبەتی هەیە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ئەم سرودە تەنیا گۆرانییەک نییە؛ دەنگی دڵی خانەقینە، وێنەی جوانیی سروشتی، مێژووی پڕ لە شانازی، زاراوە شیرینەکەی و ناسنامەی فەرهەنگی ئەم شارەیە. ئامانجمان ئەوەیە ئەم بەرهەمە ببێتە مایەی شانازی هەموو خانەقینییەکان و وێردی سەر زمانی گەورە و بچووک.

روونیشی کردەوە: دانانی ئاواز، موزیک و سەرپەرشتی ئەم بەرهەمە لە ئەستۆی خۆی بووە، وشە جوان و هەستبزوێنەکانی بە هاوکاری و هەوڵی کنعان حسين نووسراون، ئەم کارەش بە داواکاری کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیری خانەقین دەستی پێ کراوە، بە هیوای ئەوەی ببێتە دیارییەکی هونەری بۆ شارەکەمان.

هەروەها بانگهێشتێکی دڵسۆزانە ئاراستەی کاربەدەستان، سەرمایەداران و هەموو دڵسۆزانی خانەقین دەکات کە دەستی هاوکاری بۆ ئەم پڕۆژە نیشتمانییە درێژ بکەن، تاکو بتوانن کلیپێکی شایستە و لە ئاستی ناوی خانەقین بەرهەم بهێنین؛ کلیپێک کە شایستەی مێژوو، جوانی و شکۆی ئەم شارە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارەمین “پردی چینی” پێشبڕکێی توانستی چینی بەڕێوه‌چوو

ART

بودجەی ئەم پرۆژەیە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە

سەڵاح

بەکارهێنەرانی ChatGPT دەتوانن بە خۆڕایی وێنە دروست بکەن

یاسین