zagros news agency

فەڕەنسا هەڵبژادەی فەڕەنسا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی

لەقۆناغی 16ی مۆندیالدا،هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی پاراگوای بووەیەوە
لەگێمی یەکەمی یارییەکەدا هەردوو تیپ هەوڵی زۆری گۆڵیاندا،بەڵام لەکۆتاییدا گێمەکە بەخاوێنی و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەگێمی دووەمدا فەڕەنسیەکان جەنجاڵی زۆریان دروست کرد بوو لەگۆڵی بەرامبەرەکەیان و چەند هەلێکیان لەدەستدا،تا ئەوەی لەخولەکی 67 ناوبژیوان پێناڵتی بۆ فەڕەنسا هەژمار کرد و کیلیان مباپێ توانی گۆڵی یەکەم بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات
پاراگوای هەوڵی زۆریدا بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە،بەڵام لەکۆتاییدا یارییەکە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی هەڵبژاردەی فەڕەنسا کۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش فەڕەنسا بۆ چوارەم جار لەسەر یەکتری و دەیەم جار لەمێژووی خۆیدا گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیال،کە یاری داهاتووی بەرامبەر مەغریب دەبێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئەڵمانیا.. کلاسیکۆ لە سودی دورتموند دژی میونشن کۆتاییهات

یاسین

دهۆک بەرەو گەڕانەوە

یاسین

کۆمپانی: پاریس سانجێرمان وەکو زریانێک دێت

sarkar