zagros news agency

یەکەم پاڵەوانێتی هۆلیوود بە کارەکتەرێکی ژیریی دەستکرد دەستپێدەکات

فیلمی “Misaligned” خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشکەشکردنی یەکەم پاڵەوانێتی لە هۆلیوود کە لەلایەن کارەکتەرێکی خەیاڵی تەواو پەرەپێدراو بە تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد بەڕێوەدەچێت.

ئەم بەرهەمە لەلایەن کۆمپانیای بەریتانی Particle6 ەوە بەرهەمدێت، کە کۆمپانیایەکی پسپۆڕە لە پەرەپێدانی پڕۆژەکانی پشتبەستوو بە زیرەکی دەستکرد.

کارەکتەری دیجیتاڵی تيلی نوروود سەرکردایەتی ڕووداوەکانی فیلمەکە دەکات، لە پڕۆژەیەکدا کە تێکەڵەیەکە لە نێوان تەکنەلۆجیای نوێ و ئەزموونی مرۆیی لە قۆناغە جیاوازەکانی بەرهەمهێناندا.

کۆمپانیاکە لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری Variety ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، فیلمەکە تەنیا پشت بە زیرەکی دەستکرد نابەستێت، بەڵکو دەرهێنەر، نووسەر، مۆنتێر و شارەزایانی تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی پیشەگەر تێیدا بەشدارن، بە ئامانجی پێشکەشکردنی ئەزموونێکی بەرهەمهێنان کە داهێنانی مرۆیی و ئامرازە تەکنیکییەکان تێکەڵ دەکات.

ڕووداوەکانی فیلمەکە لە ناو جیهانێکی خەیاڵیدا بە ناوی Tillyverse دەستپێدەکەن، تێیدا تيلی وەک قەوارەیەکی دیجیتاڵی بێ ڕابردوو، بێ یادەوەری و بێ جەستەیەکی ڕاستەقینە دەژیت، بەڵام توانای گەیشتنی بە ئەزموونەکانی مرۆڤ هەیە.

ڕێڕەوی کارەکتەرەکە دەگۆڕێت کاتێک ڕووبەڕووی بەرنامەیەکی زیرەکی دەستکردی یاخی دەبێتەوە، کە هانی دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەو سنوورانەی بەسەریدا سەپێنراون، بۆ ئەوەی دەست بە دۆزینەوەی چەمکەکانی هەست، خواست و ناسنامە بکات لە چوارچێوەی تێکستێکدا کە پرسیارەکانی پێوەست بە هۆشیاری و بوون دەورووژێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چابی ئاڵۆنسۆ بەفەرمی بووە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید

یاسین

مه‌زڵووم عه‌بدی گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێر و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ تۆم باراک نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا كۆببێته‌وه‌

سەڵاح

هەموو شتێک لەبارەی گرێبەستەکەی مان یونایتد و پاریس بزانە

یاسین