لە درێژەی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکانیدا و لە چوارچێوەی پڕۆژەی (سینەما و جەماوەر) بۆ وەرزی هاوین، بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر، ئێوارەی چوارشەممە، ئەزموونێکی نوێی سینەمایی پێشکەش بە هۆگرانی هونەری حەوتەم کرد.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هۆگرانی هونەر، ەر فیلمی سینەمای ئێرانی (شەوی یەکەمی هەژدەساڵی) پيشاندرا.
فیلمەکە کە لە دەرهێنانی سینەماکار حامد تەهرانییە، ئەمجارە بە ڕەنگ و دەنگێکی نوێوە و بە زمانی کوردی هاتە سەر شاشە. پڕۆسەی دۆبلاژکردنی ئەم بەرهەمە بۆ زمانی کوردی، تەنیا وەرگێڕانی وشەکان نەبوو، بەڵکو گواستنەوەی ڕۆح و قووڵایی دراماکە بوو بۆ ناو جەرگەی هەست و نەستی بینەری کوردی.

