zagros news agency

لە هەولێر فیلمی کۆمێدی (باوڵ) نمایش دەکرێت و هاتن بۆ هەمووانە

ناوەندی گەنجان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر، چالاکییەکی کولتووری و هونەری ڕێکدەخات. ئەویش نمایشکردنی فیلمی کۆمێدی (باوڵ)ە٠

فیلمی سینەمایی (باوڵ) بەرهەمێکی نوێی کوردییە و ناوەڕۆکێکی کۆمێدیی هەیە، تیشک دەخاتە سەر بابەتە کۆمەڵایەتییەکان لە قالبێکی تەنزئامێزدا.

فیلمەکە لە دەرهێنانی دەرهێنەر دیاکۆ بایزە و بەشێک لە ئەکتەرە دیارەکانی بواری کۆمێدیای تێدایە.

فیلمەکە کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە هۆڵی ناوەندی گەنجان لە هەولێر نمایش دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی دراوەکان لە بازارەکانی کوردستان

یاسین

‎فەرماندەی گشتیی سوپای پاکستان و شاندی یاوەری ‎گەیشتنە تاران

گوران

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح