zagros news agency

مات دیمەن بۆ فیلمێک کێشی دادەبەزێنێت

ئەستێرەی ئەمریکی مات دیمەن پەردەی لەسەر وردەکاری ئەو گۆڕانکارییە جەستەییە گەورەیە لادا، کە لە پێناو بەرجەستەکردنی کەسایەتی ئۆدیسیۆس لە فیلمی “The Odyssey” لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلان ئەنجامی داوە.

مات دیمەن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو سیستەمە خۆراکییە توندەی لە ماوەی ئامادەکارییەکاندا پەیڕەوی کردووە، تەنیا بۆ بەدەستهێنانی شێوەی جەستەی گونجاو نەبووە، بەڵکو وای لێکردووە کاریگەری هەندێک خۆراک لەسەر تەندروستی خۆی بدۆزێتەوە.

لە کاتی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی “Good Hang” لەگەڵ ئەیمی پۆلەر، مات دیمەن لەبارەی ئەزموونی خۆی لە وازهێنان لە خواردنی گلوتن قسەی کرد و رایگەیاند، ئەم بڕیارە جیاوازییەکی گەورەی لە دۆخی تەندروستیدا دروستکردووە، بە جۆرێک ژیانی گۆڕیوە. ئەم ئەکتەرە براوەی خەڵاتی ئۆسکار روونی کردەوە، دوورکەوتنەوە لە گلوتن تەنیا رێکارێکی کاتی نەبووە بۆ فیلمەکە، بەڵکو بووەتە شێوازێکی بەردەوام لە ژیانیدا، چونکە نیشانەکانی باشتربوونی تەندروستی بە ڕوونی تیایدا دەرکەوتووە.

دیمەن پێویستی بە راهێنانی جەستەیی چڕ و پلانی وردی خۆراکی هەبوو بۆ ئەوەی بگاتە ئەو رووخسار و شێوەیەی کە کریستۆفەر نۆلان بۆ کەسایەتییەکە دەیەویست، چونکە پاڵەوانەکە دەبوو بە جەستەیەکی وەرزشی، لاواز و بەهێزەوە دەرکەوێت.

ئەو ئاشکرای کرد، کێشی خۆی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە و لە نێوان 84 بۆ 90 کیلۆگرامەوە بووەتە 76 کیلۆگرام، کە ساڵانێکی زۆر بوو نەگەیشتبووە ئەم کێشە کەمە.

ئەو لەو بڕوایەدایە، ئەم ئالنگارییە جەستەییە گەورەیە پێویستی بە پابەندبوونی ڕۆژانە و کەمکردنەوەی خۆراک هەبووە، لەگەڵ یارمەتی ڕاهێنەرێکی تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی ورە و پاراستنی پلانەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زەماوەندی تایلۆر سوێفت و ترافیس کێڵسی 15 ملیۆن دۆلاری تێچووە

ART

خۆشەویستی پێشووی تۆم کروز شانازیی پێوە دەکات

ART

داهاتی “Gladiator 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART