zagros news agency

پیرداود مەخمووری، یەکێك لە پارێزەرانی میراتی کوردی بەسەر دەکرێتەوە

رۆژی شەممە، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لەگەڵ ئازاد لەشکری، بەڕێوەبەری شێوەکاری و کاری دەستی، و گۆران حوسێن، بەڕێوەبەری چالاکی و وێژەیی و سەنتەرەکان، سەردانی پیرداود مەخمووریان کرد لە ماڵەکەی خۆیدا، کە یەکێکە لە دیارترین پارێزەرانی فۆلکلۆری کوردی.

سەردانەکە وەک ڕێزلێنانێک بوو بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی مەخمووری لە کۆکردنەوە و پاراستنی میراتی زارەکیی گەلی کورد. بەڕێوەبەری گشتی وێڕای دەستخۆشی، هیوای لەشساغی و تەمەندرێژیی بۆ خواست و سوپاسی پێشوازییە گەرمەکەی لێکردن.گرنگترین وێستگە و چالاکییەکانی پیرداود مەخمووری

وەکو سەرنووسەری گۆڤاری (ئاسۆی فۆلکلۆر) خزمەتی پێشکەش کردووە.

  ساڵانێکی درێژ لە بواری فۆلکلۆر و فەرهەنگی گەلدا کاری کردووە؛ توانیویەتی چیرۆک، ئەفسانە، گۆرانی، پەند، یاریی گەلی و دابونەریتە کوردییەکان کۆبکاتەوە و لە لەناوچوون بیپارێزێت لە ڕێگەی نووسین، لێکۆڵینەوە و بەشداریکردنی لە کۆڕ و سیمینارە فەرهەنگییەکاندا، ڕۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە ناساندنی فۆلکلۆری کوردی بە نەوەی نوێ، چونکە

فۆلکلۆر تەنیا چیرۆک و گۆرانی نییە، بەڵکو مێژوو، زمان،  بیرکردنەوە و ناسنامەی گەلێکە، کە پاراستنی بە ئەرکێکی نەتەوەیی دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی دووەمی “House of the Dragon” بڵاودەکرێتەوە

ART

فێستیڤاڵی كۆلێژی هونەرە جوانەكانی هەولێر بەڕێوەچوو

ART

کایلی هوتل لە تەمەنی 18 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART