لە چوارچێوەی چالاکییە هۆنەری و کولتوورییەکانی شاری سلێمانی، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نوێترین بەرهەمی شانۆیی بە ناوی “پیانۆ” پێشکەش بە هۆگرانی هونەر و شانۆ بکرێت.
شانۆگەرییەکە کە لە ووسین و دەرهێنانی هونەرمەند شوان کەریمە، کۆمەڵێک ئەکتەر و هونەرمەندی دیاری بواری شانۆ و موزیک تێیدا بەشدارن و تێکەڵاوەیەکی هونەریی جیاواز پێشکەش دەکەن.
شانۆگەرییەکە رۆژی چوارشەممە، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٦ نمایش دەکرێت و ڕۆژانی دوایی بەردەوام دەبێت.
شانۆگەرییەکە کاتژمێر 6:30ی ئێوارە لە کارگەی کولتوور — هۆڵی بناغە نمایش دەکرێت.
بەرهەمەکە لەلایەن کۆمپانیاکانی میترۆ پڕۆدەکشنەوە سەدەف 1940 و بە هاوکاری سەنتەری کولتووریی سلێمانی بەرهەم هێنراوە و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە بینەران کۆتاییان هاتووە.

