zagros news agency

بریتنی سپیرز وەڵامی ڕەخنەکان لەبارەی ڕەفتارەکانی دەداتەوە

گۆرانیبێژی پۆپی ئەمریکی بریتنی سپیرز، وەڵامی ئەو ڕەخنە توندانەی دایەوە کە بەهۆی ئەنجامدانی هەندێک جووڵەی سەرنجڕاکێش لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکەی ئاراستەی کرابوون.

ئەم هونەرمەندە تەمەن 44 ساڵە، لە کاتی وەستانی هاتوچۆ لە شاری لۆس ئەنجلۆس لەسەر ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەی بینرا، کە ئەمەش وایکرد بەشێک لە خەڵک ڕەفتارەکانی بە نائاسایی و شێتانە وەسف بکەن.

بریتنی سپیرز لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەوەی خەڵک دەیبینێت تەنیا 2 چرکە لە کاتێکی شێتانەیە کاتێک تەماشای ئاسمان دەکات، بەڵام کات و ڕۆژەکان ڕاستی ژیانی ئەو نیشان دەدەن.

سەرچاوەیەکی نزیک لەم هونەرمەندە ڕایگەیاند، ئەو تەنیا بۆ تاقیکردنەوەی دۆخی هاتوچۆ چووەتە سەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکە و لە منداڵییەوە حەزی بەم ڕەفتارە کردووە بۆ چێژوەرگرتن لە هەوای هاوین.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە بریتنی سپیرز پێشتر ڕووبەڕووی چەندین ئالنگاری کەسی ببووەوە و ئێستا کار لەسەر فیلمی ژیاننامەی خۆی دەکات، کە نووسینی سیناریۆکەی بەخشراوەتە “Liz Meriwether” و دەرهێنانی لەلایەن “Jon M. Chu” بۆ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەهیم عومەر خەلیفە خەڵاتی خەنجەری زێڕین لە فێستیڤاڵی فیلمی مەسقەت بردەوە

ART

گرووپی سێڤنتین گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکەیان نوێ دەکەنەوە

ART

بەهۆی چاودێریکردنی جۆنی دێپ هەوڵی دەستگیرکردنی ئافرەتێک دەدەرێت

ART