zagros news agency

بێپینۆ دی کاپری لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات

گۆرانیبێژی ئیتالی بێپینۆ دی کاپری، دوای پێشکەشکردنی کاروانی پێشەنگی هونەری کە بۆ ماوەی زیاتر لە 6 دەیەی بەردەوام درێژەی کێشا، لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. بەڕێوەبەری کارەکانی ئەم هونەرمەندە ڕایگەیاند، بێپینۆ دی کاپری چەند ڕۆژێک پێش گەیشتنی بە تەمەنی 87 ساڵی کە بڕیار بوو لە دوورگەی کابری ئاهەنگی بۆ بگێڕدرێت، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ئەم هونەرمەندە کە ناوی ڕاستەقینەی جوزێپی فاییلا بوو، بە یەکێک لە دیارترین ناوەکانی مێژووی موسیکی ئیتالی دادەنرێت. بەرهەمی ناوداری ئەو بە ناوی “Champagne” کە لە ساڵی 1973 بڵاوکرایەوە، خاڵی وەرچەرخانی کاروانی هونەری بوو و ناوبانگی لە سەرانسەری ئەورووپادا بەرزکردەوە.

بێپینۆ دی کاپری تەنیا بە زمانی ئیتالی گۆرانی نەگوتووە، بەڵکوو بە زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی و فەرەنسیش بەرهەمی هەبووە.

ئەو لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و لە ساڵانی 1973 و 1976 خەڵاتی یەکەمی لە فێستیڤاڵی بەناوبانگی سانڕێمۆ بەدەستهێنا، کۆچی دوایی ئەویش وەک لەدەستدانی هێمایەکی گەورەی مۆسیقا سەیر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.سالار عوسمان لە دهۆک ئەنستیتۆی کەلەپووری کوردی – دهۆکی بەسەرکردەوە

ART

رێوڕەسمی دەستاودەستکردنی بەڕێوەبەری سینەما و شانۆی هەولێر بەڕێوەچوو

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART