zagros news agency

مادۆنا گەڕایەوە ریزبەندی یەکەمی “بیڵبۆرد 200”

هونەرمەند مادۆنا توانی سەرکەوتنێکی نوێ بەدەستبهێنێت کاتێک ئەلبوومی نوێی بە ناوی “Confessions II” گەیشتە پلەی یەکەم لە لیستی Billboard 200 لە ئەمریکا.

ئەمە دەیەمین بەرهەمی ئەم موزیکژەنەیە دەگاتە ئەم پێگەیە. لە یەکەم هەفتەی بڵاوکردنەوەیدا، ئەم کارە تەنیا لە ئەمریکا زیاتر لە 134 هەزار یەکەی فرۆشتووە.

مادۆنا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژە نوێیە زۆر تایبەت و کەسییە، تێیدا گوزارشت لە رووداوەکانی ژیانی و رووخساری ڕاستەقینەی خۆی دەکات.

ئەم بەرهەمە گۆرانییەکی تێدایە لەبارەی برا کۆچکردووەکەی، لەگەڵ گۆرانییەکی هاوبەش لەگەڵ لۆردیس لیۆن، کچەکەی بە ناوی لۆلا.

مادۆنا ئێستا بەردەوامە لە سازکردنی کۆنسێرت لە لەندەن و نیویۆرک بۆ ناساندنی بەرهەمەکەی. ڕەخنەگران ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ئەم کارە نوێیە ورەی هۆگرانی میوزیکی بەرزکردووەتەوە و هێزی بەردەوامی پێبەخشیوون.

مادۆنا خۆی لەو بڕوایەدایە، ئەم کارە ئەنجامی هەست و داهێنانێکی قوڵە کە لە ناخیدا هەبووە بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئالنگارییەکانی ژیان و دروستکردنی پەیوەندییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ هۆگرانی هونەرەکەی لە ڕێوڕەسم و بۆنە جیاوازەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشکرایە سەر پاڵاوگەکانی نەوت لە حەیفا

سەڵاح

چه‌ندین هێرشی گەورەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئاگربەستی ئه‌مه‌ریكا و ئێران دەخاتە مەترسییەوە

سەڵاح

شۆڕشی نوێی ئەپڵ تێکەڵکردنی سیستمەکان و کارایی بێ وێنە لە ماکبووکدا زیاد دەکات

یاسین