zagros news agency

فەرمانبەرانی وێستگەی کارەبای گاز بەهۆی بڕیارێکی کتوپڕ خۆپیشاندانیان کرد

فەرمانبەرانی وێستگەی کارەبای گازی باشووری بەغدا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان کرد، ئەمەش دوای ئەوەی فەرمانێکی لەناکا و دەرچوو بۆ گواستنەوەی نزیکەی 670 فەرمانبەر و داخستنی شوێنی مانەوەیان، هاوکات بەڵگەنامەکان ئاشکرایانکردووە، گواستنەوەکە لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی لێکۆڵینەوە بووە سەبارەت بە پرسێک کە ڕەنگە پەیوەندی بە ” بێ ڕەوشتیەوە”ەوە هەبێت لەلایەن ژمارەیەکی فەرمانبەر.

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2024،  فەرمانبەرانی ئافرەت و پیاوی یەکەم وێستگەی کارەبای گازی لە باشووری بەغدا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان کرد، خۆپیشاندانەکەش بەرامبەر بە بڕیاری گواستنەوەی سەدان کەسیان بە شێوەیەکی کتوپڕ بوو.

هەروەها بڕیاری داخستنی شوێنی مانەوەی فەرمانبەرەکان بە بڕیارێکی وەزاری دوای ڕاسپاردەیەکی لیژنەی وەزاری کە لە 25ـی ئابی 2024 پێکهێنرابوو، لە کاتێکدا بڕیارەکان بریتی بوون لە داخستنی کەرەڤانەکان.

سەرچاوەیەک بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند، دۆسیەکە پەیوەندی بە بابەتی بێ ڕەوشتییەوە هەیە کە ڕەنگە 15 فەرمانبەرێک تێوەگلابێت، بەڵام وەزارەت 669 فەرمانبەری گواستووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی : سوپاسی هەموو ئەو مامۆستا بەڕێزانە دەکەم، کە پشوویان درێژبووە لەگەڵ ئێمە

یاسین

لە هەولێر ئامادەكاری بۆ وەرزی بارانبارین دەستی پێكرد

یاسین

هاووڵاتییەک داوای لە عێراق کرد پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە بە هەشت ساڵ زیندانی حوكم درا

سەڵاح