درامای کۆری “Dream to You” سەرنجێکی زۆری بینەرانی لە سەرانسەری جیهاندا راکێشاوە، بەهۆی چیرۆکە رۆمانسییە کۆمیدییەکەیەوە.
چیرۆکی ئەم بەرهەمە لەبارەی دوو هاوڕێی سەردەمی هەرزەکارییە، پێشتر خەونی دەرهێنانی سینەمایی کۆیکردبوونەوە، بەڵام ژیان لە یەکتری جیا کردنەوە، ئێستا لە تەمەنی 30 ساڵیدا بە رێکەوت شاد دەبنەوە بۆ ئەوەی رووبەڕووی رابردوو ببنەوە و دەرفەتێکی دیکە بدەنە خۆیان بۆ ئەشق و خەونەکانیان.
ئەکتەری سەرەکی هوانگ ئین یوب رۆڵی “وو سو بین” دەگێڕێت، بەردەوام هەوڵ دەدات تا دەبێتە دەرهێنەرێکی سەرکەوتوو. لای خۆیەوە کچە ئەکتەر هێری رۆڵی “جۆ یی جەی” دەگێڕێت، کە دەستبەرداری خەونەکەی ببوو بەڵام عەشقی کۆن دەگەڕێتەوە کاتێک هاوڕێ کۆنەکەی دەبینێتەوە.
دەرهێنەر یو سون دۆنگ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، چیرۆکەکە مرۆییە و پێمان دەڵێت خەونەکان دەهێنرێنە دی. لە نێو ستافی دراماکەدا باک سونگ چول و لی یول ئۆم هەن. ئێستا دراماکە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە کاتژمێر 10ی شەو لەسەر کەناڵەکانی “ENA” و “Genie TV” و پلاتفۆرمی “Viu” بەردەوام پەخش دەکرێت.

