zagros news agency

خۆشنووسی کورد عەلی زەمان کۆچی دوایی کرد

خۆشنووسی ناسراوی کورد، عەلی زەمان کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی هۆنەری خۆشنووسی لە نێو کورد، دوای تەمەنێک لە بەخشین و تۆمارکردنی چەندین دەستکەوتی هونەری مەزن، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی وڵات و دوای ململانێیەکی توند لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند عەلی زەمان بە یەکێک لە دیارترین خۆشنووسەکانی جیهان دادەنرێت لە شێوازی “خەتی سێیەک” (خط الثلث) و لە ماوەی کاروانی هونەری خۆیدا توانیویەتی ناوی هونەری کوردی لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا بەرز ڕابگرێت.

هونەرمەند خاوەنی هەشت خەڵاتی جیهانیی بەناوبانگە لەو پێشبڕکێیانەی خۆشنووسی کە لە چەندین وڵاتی جیاواز ئەنجام دراون، لەوانە: مالیزیا، ئیندۆنیسیا، تورکیا، مەغریب، سووریا، ئیمارات، میسر و عێراق.

دوایین دەستکەوتی مێژوویی و هونەریی ئەم هونەرمەندە، نووسینەوەی گەورەترین قورئانی پیرۆز بوو لە جیهاندا، کە چوار مەتر درێژی و مەتر و نیوێک پانىی بوو و لە ٣٠٢ لاپەڕەی ناوازە پێکهاتبوو؛.

هەواڵی پەیوەندیدار

تێرێنس ستامپ کۆچی دواییکرد

ART

هونەرمەند ئیوان ئەغاسى کۆچى دواییکرد

ART

حەمەی حەمەسەعید: كار بۆ ناساندنی پۆشاكی كوردی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەكەین

ART