zagros news agency

تۆم کروز هیچ کاردانەوەیەکی بەرامبەر بە لادانی ناوی لەلایەن کچەکەیەوە نەبووە

تۆم کروز ئەکتەری دیاری ئەمریکی، دوای بڕیاری کچەکەی بۆ وازهێنان لە ناوی بنەماڵەکەی، هیچ کاردانەوەیەکی دیاری لەخۆی نیشان نەدا. کروز هیچ توڕەیییەکی نیشان نەداوە و هەوڵی نەداوە پەیوەندی بە کچەکەیەوە بکات بۆ ئەوەی ڕای بگۆڕێت.

سوری تەمەن 20 ساڵ ناوی یاسایی خۆی لە سوری کروز بەفەرمی بۆ سوری نوئێل گۆڕی، کە ناوی ناوەڕاستی دایکێتی و ناوی باوکی لابرد.

سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، کروز بەردەوام ئەم بەشەی ژیانی وەکو بابەتێکی کۆتایی هاتوو دەبینێت. پەیوەندی نێوان ئەو ئەکتەرە و کچەکەی لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە پچڕاوە، ئەمەش وایکردبوو زۆر کەس لەو بڕوایەدا بن کە بڕیارەکە بە ئازار دەبێت.

سەرچاوەکان جەخت دەکەنەوە، ئەو تەنیا سەرنج دەخاتە سەر ئەو شتانەی دەتوانێت کۆنترۆڵیان بکات.

ئەو ئەکتەرە بەردەوام توانای جیاکردنەوەی ژیانی تایبەتی و کاری هەیە، هەموو کاتێک پیشەکەی لە سەرووی هەموو شتێکەوە داناوە. تاوەکو ئێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەلایەن نوێنەرانی کروزەوە لەبارەی ئەم بابەتەوە دەرنەچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنتۆنی هۆپکینس لە تەمەنی 88 ساڵیدا ئەلبوومێکی ئۆرکێسترایی بڵاودەکاتەوە

ART

لێکۆڵینەوەکان لە دۆسییەی ماددەی هۆشبەر لەبارەی هاندا ئێرچێل بەردەوامن

ART

کۆچی ئەستێرەکانی هۆڵیوود بۆ فەرەنسا؛ دیاردەیەک بەناوی “فڕۆڵیوود”

ART