خێزانی ساهارا رای، نمایشکاری جلوبەرگ و دیزاینەری جلوبەرگەی مەلەکردنی ئوسترالی رایگەیاند، کچەکەیان لە تەمەنی 34 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەو دیزاینەرە کە پێشتر پەیوەندی لەگەڵ جاستن بیبەر هەبوو، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکاندا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لە بەیاننامەکەی خێزانی ئەو دیزاینەردا هاتووە، ساهارا لە دەوربەری ئازیزانی بووە کاتێک گیانی سپاردووە. تائێستا هۆکاری فەرمی گیانلەدەستدانی نەزانراوە و ڕوون نەکراوەتەوە.
ساهارا رای لە ڕێگەی کارەکانی لە بواری فاشن و براندەکەی خۆی ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردبوو. لە 2016دا ناوبانگی زیاتر بوو کاتێک وێنەکانی لەگەڵ جاستن بیبەر بڵاوبوونەوە.
لە 2024دا ئاشکرای کرد تووشی نەخۆشییەکی دەماری دەگمەن بووە پاش ڕووداوێکی هاتووچۆ، بەڵام خێزانەکەی ئەوەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە کە ئایا پەیوەندی لە نێوان ئەو نەخۆشییە و گیانلەدەستدانی هەبووە یان نا.

