zagros news agency

جیهانی شا لیر لە بەغدا نمایشکرا

 

بەرهەمی شانۆیی “أنا.. أنا” یاخود “من..من” لە نووسین و دەرهێنانی شانۆکار عەواتف نەعیمە لە هۆڵی شانۆی ڕەشید لە بەغذا نمایشکرا.

 

نمایشەکە خوێندنەوەیەکی بینراو و شانۆیی قووڵە و لە جیهانی چیرۆکی بەناوبانگی شا لیر وەرگیراوە. شانۆگەرییەکە لە چوارچێوەیەکی مرۆڤایەتی و هزریدایە و تیشک دەخاتە سەر بابەتی مرۆڤ و دەسەڵات و بیرەوەری و پەیوەندییە مرۆییەکان. ئەم کارە بە تێڕوانینێکی شانۆیی تایبەت کە ڕوخسارێکی هێماداری هەبوو، توانرا ئاڕاستەی بینەران بکرێت.

 

ئەم کارە شانۆییە لەسەر تەختی شانۆ لە ڕۆڵگێڕانی سەرەکی هونەرمەندان عەزیز خەییون، ئایار عەزیز و لەمار محەممەد بوو. سەرەڕای ئەکتەرە سەرەکییەکان، تیمی تەکنیکی و یاریدەدەرانی کارەکە بەشدارییەکی بەرچاو و داهێنەرانەیان لە دروستکردنی کەشوهەوای نمایشەکەدا کرد.

 

شانۆگەرییەکە ئامادەبوونی بەرچاوی ڕەخنەگران و لایەنگرانی هونەری بەخۆیەوە بینی و دەستخۆشی لە هەوڵی تیمی کارەکە کرا کە ئاستێکی بەرز لە ناوەڕۆکی مرۆیی و هونەرییان پێشکەش کرد.

 

ئەم نمایشە لە ئەنجامی هاوکاریی هاوبەشی نێوان فەرمانگەی سینەما و شانۆ لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار لەگەڵ پەیمانگەی شانۆیی بەغداد هاتووەتە بەرهەم.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

براد پیت و جێری برۆکهایمەر بە فەرمی بەشی دووەمی فیلمی “F1” ڕادەگەیەنن

ART

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین