zagros news agency

فایەق زێدان و قالیباف هاوکارییە دادوەری و یاساییەکانی نێوان بەغدا و تارانیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا، بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەدواداچوونیان بۆ رێککەوتننامە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.

​لە کۆبوونەوەی نێوان فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، تاوتوێی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە یاسایی و دادوەرییەکانی نێوان بەغدا و تاران کرا. بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، هەردولا بەدواداچوونیان بۆ هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامە و یاداشتنامانە کردووە کە پێشتر لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزا کراون.

​ئەم دیدارە لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێراندا دێت بۆ عێراق، کە تێیدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ئەمنییەکان.

​ئەم هەنگاوە ئاماژەیە بۆ هەوڵی بەردەوامی هەردوو وڵات بۆ پتەوکردنی چوارچێوە یاساییەکان و هەماهەنگی زیاتری دامەزراوەیی لە نێوان بەغدا و تاراندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیاما پیرۆزباھیا سەرۆک بارزانی بۆ جەژنا جەمایێ یا خوشک و برایێن ئێزدی

دڵشاد

نەیزەکێک لە ئەمریکا تەقیەوە هاوتایی ٣٠٠ تۆن TNT بووە

گوران

سەرۆكی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنەرى سەرۆك ترامپ بۆ كاروبارى سووريا كۆبووه‌وه‌

یاسین