zagros news agency

تاقیکردنەوە پزیشکییەکان ئیلهامبەخشی فیلـمی “The X-Files” بوونە

کریستوفر کارته‌ر، دروستکەری زنجیرەی بەناوبانگی “The X-Files“، ئاشکرای کرد، تاقیکردنەوە پزیشکییە راستەقینەکانی سەدەی 20 لەبارەی چاندنی سەری ئاژەڵان، بوونە سەرچاوەی سەرەکی بۆ بنەمای چیرۆکی فیلـمی “The X-Files: I Want to Believe” کە لە 2008 بڵاوکرایەوە.

 

کارته‌ر لە هەڤپەیڤینێکدا ڕایگەیاند، بیرۆکەی کارەکە بەردەوام پشتی بە تاقیکردنەوەکانی پزیشکانی وەک فلادیمێر دێمیخۆڤ لە یەکێتیی سۆڤیەت و ڕوبێرت وایت لە ئەمریکا بەستووە. دێمیخۆڤ سەری سەگی بۆ جەستەی سەگێکی دیکە گواستەوە، وایت بەردەوام تاقیکردنەوەی لەسەر گواستنەوەی سەری مەیموون ئه‌نجامدا.

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کارته‌ر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دیداری لەگەڵ ڕوبێرت وایت لە شاری کلیڤلاند ئه‌نجامداوە، زانیاری وردی لەبارەی نەشتەرگەرییەکان وەرگرتووە.

 

هەروەها ڕایگەیاند، ئەم بابەتە زانستییە ئالنگارییەکی گەورەی دروستکرد و دەرفەتێکی باشی ڕەخساند بۆ نووسینی چیرۆکێکی خۆشەویستی تاریک.

 

زانایان لەو بڕوایەدان، ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە لەسەر مرۆڤ تا ڕادەیەکی زۆر ئەستەمە و ڕووبەڕووی کۆسپ و کێشە دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

یاسین

پەرلەمان بڕیاری دا دانیشتنی ئەمڕۆ بۆ کاتێکی نادیار دوا بخات

یاسین