zagros news agency

فەزل شاکر بانگهێشتی سوریا دەکرێت

هونەرمەندی لوبنانی فەزل شاکر خۆی بۆ سەردانێکی فەرمی بۆ سوریا ئامادە دەکات، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە چاوی جەماوەرەکەی دوورکەوتبووەوە.

مازن ئەلناتور، نەقیبی هونەرمەندانی سوریا پەیوەندی بە هونەرمەندەکەوە کردووە و بانگهێشتی کردووە تاوەکو ڕاستەوخۆ دوای تەواوبوونی قۆناغی چاکبوونەوەی تەندروستی لە بەیروتەوە سەردانی سوریا بکات.

ئەم دەستپێشخەرییە دوای ئەوە دەستپێپێبکات کە سەندیکا لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ئەندامێتی شانازیی بەخشییە ئەم هونەرمەندە.

ئەم هەنگاوە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی فەزل شاکر بۆ سەر شانۆی هونەری و سازکردنی زنجیرەیەک ئاهەنگ لە وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی، تەنیا دوای ئەوەی بارودۆخی تەندروستی بە تەواوی جێگیر دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەرى گۆڕینى ناوى کەنداوى فارس لەلایەن ترەمپەوە کاردانەوەى ئێرانى لێکەوتەوە

یاسین

لەسویسرا بە مەبەستی دیاریکرنی رێژەی دانیشتووان گشت‌پرسی کرا

سەڵاح

شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هێرشی درۆنەکان سەردانی سعودیە دەکات

سەڵاح