zagros news agency

وۆدی ئالن لە 90 ساڵیدا فیلمە نوێیەکەی وێنە دەگرێت

دەرهێنەری ئەمریکی، وۆدی ئالن بەنیازە لە تشرینی یەکەمی داهاتوودا لە ئیسپانیا دەست بە وێنەگرتنی فیلمە ڕووداوی لەمیژینە نوێیەکەی بکات.

گوژمەی تەرخانکراو بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە نزیکەی 14 ملیۆن دۆلارە و زۆربەی بەشەکانی بە زمانی ئینگلیزی دەبن.

ژمارەیەک لە ئەکتەرە دیارەکان تێیدا بەشدار دەبن، بەڵام تاوەکو ئێستا وردەکارییەکان و چیرۆکەکە بە نهێنی ماوەتەوە.

ئەو بەرهەمە دەبێتە سێیەمین فیلمی ئەو دەرهێنەرە کە لە ئیسپانیا وێنە دەگیرێت، لە دوای کارەکانی وەک “Vicky Cristina Barcelona” لە 2008 و “Rifkin’s Festival” لە 2020. هەروەها ئەمە یەکەم کاری نوێی دەبێت لە دوای بەرهەمی “Coup de Chance” لە 2023 کە لە فێستیڤاڵی سینەمایی ڤینیسیا پێشان درا.

وۆدی ئالن کە تەمەنی بووەتە 90 ساڵ، بەم هەنگاوە بەردەوام توانای خۆی بۆ ئافراندنی بەرهەمی ئاستبەرز لە باری سینەمادا دەسەلمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زەندایا وەڵامی دەنگۆکانی هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ تۆم هۆڵاند دایەوە

ART

(Jimmy Kimmel Live!) دەگەڕێتەوە

ART

لەیدی گاگا حەوت کۆنسێرتی دیکە بۆ گەشتە هونەرییەکەی زیاد دەکات

ART