zagros news agency

چارلز سیرۆن باسی کاریگەری فۆریۆسا لەسەر بینەر دەکات

ئەکتەری ناسراو چارلز سیرۆن تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە دوای تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر پێشاندانی فیلمی “Mad Max: Fury Road”، کارەکتەری فۆریۆسا لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵکدا ڕەنگ دەداتەوە.

لە ڕێڕەوی دانوستاندنێکدا پێش پێشاندانی تایبەتی فیلمەکە لە ئاکادیمیای مۆزەخانەی وێنە بزۆکەکان، سیرۆن یادی ئەزموونی خۆی لەو بەرهەمەدا کردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، چیرۆکی ئەم بەرهەمە لە ناخی دەرهێنەر جۆرج میلەر دەرچووە و بەهایەکی زۆری بۆ ئەو هەبووە.

سیرۆن لەو بڕوایەدایە، دروستبوونی ئەم شوێنەوارە تەنیا پەیوەندی بە کارەکەی خۆیەوە نییە، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ هێزی هونەر و چیرۆکەکە کە توانیویەتی پەیوەندییەکی قووڵ لەگەڵ جەماوەر دروست بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وێنە.. کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان لە پیرمام دەستیپێکرد

سەڵاح

چەوریی سک هۆکاری سەرەکی دابەزینی تێستۆستیرۆنە لە پیاواندا

یاسین

ئەگەری گۆڕینەوەی زیندانییان لە نێوان ئێران و فەڕەنسا

یاسین