zagros news agency

زنجیرەی “Our Sticky Love” چیرۆکێکی پڕ لە نهێنی دەگێڕێتەوە

زنجیرە درامای کوری “Our Sticky Love”، سەرنجی بینەرێکی زۆری ڕاکێشاوە و بووەتە جێی بایەخی هۆگرانی دراما.

ئەم زنجیرەیە لە 12 ئەڵقە پێکهاتووە و تێکەڵەیەکە لە خۆشەویستی و نادیاری لەبارەی ئافرەتێک کە بیرەوەری خۆی لەدەستدەدات و ڕووبەڕووی پیاوێک دەبێتەوە کە وای نیشان دەدات خۆشەویستییەتی.

ئەڵقەی یەکەم بە ئاگادربوونەوەی گو ئێون-سای لە نەخۆشخانە دەستپێدەکات، لەو کاتەی جانگ تای-ها دەردەکەوێت و دەڵێت خۆشەویستییەتی. لە ئەڵقەکانی دیکەدا ڕووداوەکان ئاڵۆزتر دەبن، بەتایبەت کاتێک ڕووداوەکان دەگەنە دەست باێک سانگ-گیل، سەرۆکی مافیا.

لە ئەڵقەی نۆیەمدا، دوای ئەوەی ئێون-سای بیرەوەری دەگەڕێتەوە، هەوڵدەدات بەدوای سانگ-گیلدا بچێت بۆ ئەوەی بیخاتە زیندانەوە.

ئەم زنجیرەیە بەردەوام بینەران لەبەردەم ئالنگاری و پرسیاری نوێدا دەهێڵێتەوە لەبارەی ڕاستی پەیوەندی نێوان هەردوو کەسایەتی سەرەکی.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Little Mermaid” لە سینەماکاندا

ART

کارئاسانیی زیاتر بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکرێت

سەڵاح

نەتانیاهو خۆی بۆ قۆناغی دووەمی دانوستانی ئاگربەست ئامادە دەکات

یاسین