zagros news agency

بروکلین بێکهام وەڵامی ڕەخنەگرانی هاوسەرەکەی دەداتەوە

بروکلین بێکهام، کوڕی دەیڤد بێکهام، بە توندی وەڵامی یەکێک لە فۆڵۆوەرەکانی دایەوە دوای ئەوەی ڕەخنەی لە زۆری لاوازی رووخسار و جەستەی هاوسەرەکەی، نیکۆلا بێڵتز، گرتبوو.

ڕووداوەکە دوای ئەوە هات کە بروکلین ڤیدیۆیەکی لە ئەژماری ئینستاگرامەکەی بڵاوکردەوە، تێیدا سەرقاڵی دروستکردنی خواردن بوو.

یەکێک لە بینەران داوای لێکردبوو کە دڵنیا بێتەوە لەوەی هاوسەرەکەی خواردنی تەواو دەخوات.

بروکلین ڕایگەیاند، قسەکردن لەبارەی جەستەی هاوسەرەکەی کارێکی قبوڵنەکراوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، نیکۆلا زۆر جوانە و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بەو شێوازە قسە بکات.

بروکلین بەردەوام پشتیوانی خۆی بۆ هاوسەرەکەی دەربڕیوە، بەتایبەت لە بەرامبەر ئەو ڕەخنانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. هەروەها لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ دایک و باوکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەردەوام تووشی دڵەڕاوکێ بووە کاتێک لەژێر کاریگەری ئەواندا بووە، بەڵام تەنیا ئێستا هەست بە باشتربوون دەکات دوای ئەوەی سەربەخۆیی خۆی هەڵبژاردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

جۆ ئیستەرهاس وردەکاریی بەشی نوێی “Basic Instinct” ئاشکرا دەکات

ART

دانی گلۆڤەر تووشبوونی بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر رادەگەیەنێت

ART