zagros news agency

لە هەولێر بەڵگەفیلمی “٥٢ ڕۆژ” نمایشکرا

ئێوارەی چوارشەممە، بەڵگەفیلمی “٥٢ ڕۆژ” لە سینەما ئیمپایەر لە فامیلی مۆڵ لە هەولێر نمایشکرا.

فیلمەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دوو، د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندن و خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو هونەردۆستان،

چیرۆکی فیلمەکە، لە ڕووداوە ڕاستەقینەکانی داستانی خواکورک لە ١٩٨٨ وەرگیراوە، قۆناغێکی گرنگ لە مێژووی خەبات و بەرگریی پێشمەرگە بەرامبەر هێزەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق دەخاتەڕوو؛ بەرگرییەک کە بۆ ماوەی ٥٢ ڕۆژ لە ناوچە شاخاوییە سەختەکان بەردەوام بوو.

ئەم بەرهەمە لەلایەن کرمانج مستەفا ڕەئووفەوە دەرهێنراوە و نینۆس نەمرود خاوەنی بیرۆکەکەیەتی. سیناریۆکە لەلایەن کامل فەخرەدین ئامادە کراوە و مستەفا حەمەد ئەمین بەشداریی لە نووسینی کردووە، لەگەڵ یوسف عوسمان وەک ئەکتەری سەرەکی.

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی فیلمەکە، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد (AI) ـە بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆیی هەندێک لە ڕووداوە مێژووییەکان، کە هەنگاوێکی نوێ لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ لە بەرهەمی سینەمایی کوردیدا هەژمار دەکرێت.

نمایشکردنی فیلمەکە لەلایەن تۆڕی میدیایی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرهەمهێنان و پێشخستنی بەرهەمی سینەماییە کوردییەکان و گواستنەوەی مێژووی خەبات و بەرگریی کوردستان بۆ نەوەی نوێ، لە ڕێگەی هونەر و سینەماوە هاتووە.

ئەم بەرهەمە هەروەها هەوڵێکە بۆ بەرجەستەکردنی داستانی خواکورک و ئەو قۆناغە مێژووییەی کە بووەتە بەشێک لە یادەوەریی خەبات و بەرگریی گەلی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرێن كۆده‌بێته‌وه‌

یاسین

کەشناسی : ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت

سەڵاح

لە ٥١ شاری باکووری کوردستان زیاتر لە ٢٨٠ کەس بەتۆمەتی هاوکاری‌کردنی پەکەکە دەستگیر کران

یاسین